ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی دیوانی حەقیقی
١. قسەی خەڵکی
باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر
بیلامانێ بە سواری کەر

پیادە و سواریان بە نۆبە بوو
هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو

لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا
تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا

لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟
باوکت دەڕوا بە پێخاوسی

کوڕ دابەزی بابی سوار بوو
بە یەکی دیکە دووچار بوو

پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە
بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟

دووپشتەکی سواربوون ئەوجار
تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار

کوتی: چا ئەو بەستەزمانە
پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە

ئەوجار هەر دووکیان دابەزین
یەکی دی لێوی لێ گەزین

کوتی: تەماشای چەن هینن!
کەرێکیان پێیە و نایبینن
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
مامۆستا حەقیقی، دیوانی حەقیقی، لاپەڕە ٨، چاپی دووەم ١٣٦٧.

پەراوێز edit