شاعیر: حەقیقی کتێب: دیوانی حەقیقی سەرناو: قسەی خەڵکی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - مامۆستا حەقیقی، دیوانی حەقیقی، لاپەڕە ٨، چاپی دووەم ١٣٦٧. باب و کوڕێک چوون بۆ سەفەر بیلامانێ بە سواری کەر پیادە و سواریان بە نۆبە بوو هەرجارێ یەکیان سوار دەبوو لە نۆبەی سواربوونی کوڕدا تووشی پیاوێک بوون لەپڕدا لێی توڕە بوو: مەگەر ئاوسی؟ باوکت دەڕوا بە پێخاوسی کوڕ دابەزی بابی سوار بوو بە یەکی دیکە دووچار بوو پێی گوت: بۆچی ئەو نازدارە بە پێیان بڕوا و تۆ سوارە؟ دووپشتەکی سواربوون ئەوجار تووشی کابرایەک بوون ڕێبوار کوتی: چا ئەو بەستەزمانە پێوە بووە بە دەس ئەم دوانە ئەوجار هەر دووکیان دابەزین یەکی دی لێوی لێ گەزین کوتی: تەماشای چەن هینن! کەرێکیان پێیە و نایبینن ++++++++++++++++++++++