ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی کۆلکەزێڕینە
٤. جوانە گوڵ‌خونچە، گوڵم! وەک دەم و لێوی تۆ نا
جوانە گوڵ‌خونچە، گوڵم! وەک دەم و لێوی تۆ نا
بێ و هەناریش خڕوپڕ وەک مەمی سێوی تۆ نا

گەرچی زۆر شیرنە هەنگوینی شەمەترووکە بەڵام
بە مەزەی نۆبەرە ماچێک و جنێوی تۆ نا

شۆڕشی موتتەفقین و گڕی فیتنەی نازیم،
دیوە ئەمما بە بزەی فیتنە بزێوی تۆ نا

من بەزیوی هەڕەشە و لاشەڕی دوو چاوی ڕەشم
لە هەڕ و گیفی حەریفانی دزێوی تۆ نا

نەوەسانی هەیە بازاڕی تەڵا ئەمما وەک
دڵی من بۆ پەل و پووزی وەکوو زێوی تۆ نا

دەفتەری سەبتی ئەوین میهر و وەفاشی تێدا
ئۆگریم بەویە بەڵام بێجگە لە نێوی تۆ نا

بۆ پەشێوی گوڵم ئەی ماوەیی ژینم بە فیدات؟ !
بۆ حەقیقی نەژیان سەهلە، پەشێوی تۆ نا
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
عەبباس حەقیقی، کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤ کـ. هـ، لاپەڕە ١٠٧.

پەراوێز edit