شاعیر: حەقیقی کتێب: کۆلکەزێڕینە سەرناو: جوانە گوڵ‌خونچە، گوڵم! وەک دەم و لێوی تۆ نا سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - عەبباس حەقیقی، کۆلکەزێڕینە، چاپی یەکەم ١٣٧٤ کـ. هـ، لاپەڕە ١٠٧. جوانە گوڵ‌خونچە، گوڵم! وەک دەم و لێوی تۆ نا بێ و هەناریش خڕوپڕ وەک مەمی سێوی تۆ نا گەرچی زۆر شیرنە هەنگوینی شەمەترووکە بەڵام بە مەزەی نۆبەرە ماچێک و جنێوی تۆ نا شۆڕشی موتتەفقین و گڕی فیتنەی نازیم، دیوە ئەمما بە بزەی فیتنە بزێوی تۆ نا من بەزیوی هەڕەشە و لاشەڕی دوو چاوی ڕەشم لە هەڕ و گیفی حەریفانی دزێوی تۆ نا نەوەسانی هەیە بازاڕی تەڵا ئەمما وەک دڵی من بۆ پەل و پووزی وەکوو زێوی تۆ نا دەفتەری سەبتی ئەوین میهر و وەفاشی تێدا ئۆگریم بەویە بەڵام بێجگە لە نێوی تۆ نا بۆ پەشێوی گوڵم ئەی ماوەیی ژینم بە فیدات؟ ! بۆ حەقیقی نەژیان سەهلە، پەشێوی تۆ نا ++++++++++++++++++++++