به جورعه و مورعه كار پێک نایه ساقی پڕ كه مینایه
به قه‌د كیوی ده‌ماوه‌ند و سه‌هه‌ندم خه‌م له دڵ دایه
به‌هاره و لێی ته‌وه‌للایه گه‌شه‌ی باغ و نه‌شه‌ی بولبول
به‌هاره و كه‌س له گوێی نایه نه‌وا و ناڵه‌ی ده‌ف و نایه
به‌هاره و بولبولی باغی ته‌بیعه‌ت مات و بێ ده‌نگه
به‌هاره و نایه قاسپه‌ی كه‌و، به‌هاره و ده‌نگی نه‌ی نایه
به‌هاره و كاتی زیندوو بوونه‌وه و رازانه‌وه‌ی عه‌رزه
به‌ڵام چه‌لچه‌ل له رووی حیكمه‌ت قه‌زا به‌ر عه‌كسی مانایه
به بۆمی شیمیایی و مووشه‌ک و ئه‌بزاری وێرانگه‌ر
وڵاتی نیشتمانی ئێمه وێنه‌ی هێرۆشیمایه
دێهات و شاری خاپووره و له سه‌ر عه‌رزی سه‌ماویشی
به غه‌یری بۆنی بۆم و ده‌نگی بوومی شوومی لێ نایه
له خوێن گه‌وزیوه‌كانی شاره‌كانی نیشتمان زۆرن
به‌ڵام شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی پێش قه‌ره‌وڵ و ده‌س به ئاڵایه
به‌هاره و وه‌ک گه‌ڵارێزانه ته‌رمی نۆ نه‌مامانی
نه‌مامانی هه‌تا ڕه‌سمی نه‌مامانی بكێشایه
له بانگێدان و قوڕپێوان و قژهه‌ڵكه‌ندنه له‌و لا
گرین و خۆڕنین و شین و واوه‌یلایه له‌م لایه
سه‌دان خونچه‌ی نه‌پشكووتوو، هه‌زاران نه‌رگیسی خه‌وتوو
به گیژه‌ی گێژه‌ڵووكه‌ی بای دژی ژین ته‌رت و توونایه
شه‌ڵاڵی خوێنی خۆیانن ده‌با قه‌ت شین نه‌بێ لاله
ڕه‌فیقی شین و گریانن چ موحتاجن به شینایه
سه‌دان دایک ده‌بینی كۆرپه ساواكه‌ی له باوه‌شدا
مه‌می دایه‌ی له ده‌م دایه و له هیچانیش پشوو نایه
وڵاتیكی كه كۆڕی كه‌یف و خۆشی بوو وه‌ها گۆڕا
بووه گۆڕی هه‌زاران كیژ و لاوی دڵ به دنیایه
گڕی تێ بەربوو پارچەی ڕووی سپی و سووری بە ڕەش گۆڕی
لە جێی بەزم و تەرەب شینگایە حوجرەی بووک و زاوایە
گوڵی باغی ژیان په‌ڕپه‌ڕ بوو جه‌رگی لاله‌كان سووتا
وشک بوو سونبوڵ و نه‌سرین، هه‌ڵاڵه و سوێسنه بۆی نایه
له كێ بێستووته فه‌سڵی گوڵ نه‌مامان شه‌خته لێی دابن
له باغی كێ به‌هاران دیوته سه‌روی نازی پێ رایه
ئه‌گه‌ر پێت خۆشه حاڵی بی له مانای زه‌لزه‌له‌ی ساعه‌ت
بڕۆ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی زه‌لزه‌له‌ی خستۆته دنیایه
چیا بۆ رۆڵه‌كانی شین ده‌كا و ڕووی خۆی ڕنی بۆیه
شیاری ڕوومه‌تی په‌یدایه كاتی ڕۆشن و سایه
له ئادارا هه‌ور ئه‌سرین ده‌بارێنی له گوڵزاری
گوڵ و نه‌سرینی نه‌یسان و ئه‌یاریش خۆی و ئه‌و خوایه
براكان! من عه‌زاداری عه‌زیزانم به‌ڵام چبكه‌م
له قه‌ڕنی بیسته‌ما ئێستاش به‌هاری كوردی هه‌ر وایه
به ڕه‌نگی سوور و شین خه‌مڵیوه باغی لێ ژیان یانی
ده‌مێ سوور و ده‌مێكی شینه ئه‌و قانوون و یاسایه
سپی قاتی نشین بۆ قوژبن و سووچی ده‌واری ڕه‌ش
وه‌ته‌ن ئاواره و بێ سووچ و تاوانن له سه‌حرایه
به یاسای كۆمه‌ڵی به‌ینه‌لمیله‌ل یاساغه شه‌ڕ ئه‌مما
له خاكی نیشتمانی خۆی قڕانی كوردی فتوایه
هه‌بێ گه‌ر لاگری مافی به‌شه‌ڕ، سابیت ده‌بێ عونقا
مه‌ڵێ شووڕا هه‌وایه و كۆمه‌ڵی به‌ینه‌لمیله‌ل بایه
ئه‌گه‌ر قاچاغه بۆمی شیمیایی بۆ پڕن ئێستا
له زامارانی سه‌ممی خه‌سته‌خانانی ئورووپایه
هه‌را له‌و هۆده‌یه‌ی بێهووده‌یه كه‌س سوودی لێ نابا
عه‌داڵه‌ت لای ئه‌وان بێ قه‌دره ئیسمی بێ موسه‌ممایه
وه‌رن ئه‌ی به‌چكه شیرانی سه‌لاحەددینی ئه‌ییووبی
وه‌رن ئه‌ی میللـه‌تی خاوه‌ن شكۆ و ئازا و به‌رز پایه
وه‌رن ئه‌ی تۆره‌مه‌ی كاوه‌ی نه‌به‌ز، ئه‌ی بڕڕه‌كی لانێ
به گشتی راپه‌ڕن گشتوو ئه‌وه‌ی جوامێر و ئازایه
وه‌رن هێرش به‌رن مه‌ردانه و كوردانه ده‌ربێنن
به مه‌ڵغه‌ی ئاسنین به‌ردی بناغه‌ی به‌عسی به‌غدایه
مه‌گه‌ر لای ئه‌و جنایه‌تكاره پووشه میللـه‌تی كوردی
به وێنه‌ی جه‌نجه‌ڕی ده‌ی ئه‌نجنێ و ده‌یخاته به‌ربایه
وه‌بیروودێ له كۆڕی ئه‌لجه‌زیره‌ی چی به سه‌ر هێنان
وه‌كوو هه‌رزن بڵاو و سووكی كردن وه‌ک په‌ڕی كایه
دێهاتی لی ڕماندن، باغی سووتاند، ئاوی خنكاندن
به سووتان و ڕمان به‌رجه به خنكانوو ده‌كا كایه
ده‌بێ كێ بێ ڕه‌ز و كۆخی نه‌سووتابێ و نه‌رووخابێ
چ كوردێ بوو ئه‌وه‌ی زیندان و ته‌بعیدی نه‌دیبایه
جنایه‌تكاری قه‌رن و خوێنمژه سه‌ددامی ته‌كریتی
به فتوای شه‌رع و دین مه‌حكوومی قه‌هری حه‌ق ته‌عالایه
کند با مردمان با گاز خردل بازی آن خر دل
بود نابخردی امید مردی زین فرومایه
وه‌رن ئێوه و خوداتان یه‌ک كه‌ون بۆ تۆڵه ئه‌ستاندن
حه‌قیقی غه‌یری هاوار و دوعا چیدی له ده‌س نایه