ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی شەونم
٨٩. وەرە و بە نووری جەماڵت شەوم مونەووەر کە
وەرە و بە نووری جەماڵت شەوم مونەووەر کە
بە بۆنی عەتری گوڵت مەجلیسم موعەتتەر کە

ئەمن به چاو و برۆی ويم سپاردووە دڵ و گيان
سەياحەتێکه وەرە سەيری تاق و مەنزەر کە

به دەرکەوانی بەھەشتێ بڵێ له مەجليسی مه
لەباتی عوودی، بڕێ گڵ بەرە و له مەجمەر که

له تيشکی ڕووتەوە چاوی دڵم به تاو ئەنگووت
کەرەم که خۆر و سەراپەردەکەی مونەووەر که

ستێرەيی شەوی دووری گەلێ کەمه نووری
بڕۆرە بان، له سەرت ڕۆشنی قەمەر ئەرکه

گوڵاڵەکانی چەمەن ژێر دەستی جوانی تۆن
منەت لەسەر سەمەن و ناز لەسەر سنەوبەر که

نەفس فزووله، قسان زۆر دەکا، بەڵام ساقی
ئەتۆ لەدەس مەدە ئەو کارە، مەی له ساغەر که

حەدم چییە که تەماعێ له قەندی وەسڵت کەم
کەرەم بفەرموو حەواڵەم به لێوی شەککەر که

پياڵه ماچ که، لە پاشان بەڕێی که بۆ مەستان
دەماغی عەقڵ بەوێ ڕەسمه پڕ له عەنبەر که

ئەگەر فەقێ بەتەما بوو ھەڵەت بکا له ئەوين
پياڵەيێکی دەیە و پێی بڵێ دەمت تەڕ که

بە خوڵقی خۆش و جوانت که شۆقی داوە بە شەم
وەرە و له بەزمی مەدا چلچرا به شەم دەرکه

لە خەرقەپينەکراوی خوری وەتەنگ ھاتووم
بە ناز و غەمزەیی سۆفی‌کوژم قەلەندەر که

بەمن دەکەی وەرە پاش عەیش و نۆش و دڵداری
کەلامی خواجه لەبەر که و نەشەم بە دڵ وەرکە

ز در درآ و شبستان ما منور کن
هوای مجلس روحانیان معطر کن

اگر فقیه نصیحت کند که عشق مباز
پیاله‌ای بدهش گو دماغ را تر کن

به چشم و ابروی جانان سپرده‌ام دل و جان
بیا بیا و تماشای طاق و منظر کن

ستاره‌ی شب هجران نمی‌فشاند نور
به بام قصر برآ و چراغ مه برکن

بگو به خازنِ جنّت که خاک این مجلس
به تحفه بر سویِ فردوس و عودِ مجمر کن

از این مزوّجه و خرقه نیک در تنگم
به یک کرشمه صوفی وشم قلندر کن

چو شاهدان چمن زیردستِ حسن تواند
کرشمه بر سمن و جلوه بر صنوبر کن

فضولِ نفس حکایت بسی کند ساقی
تو کار خود مده از دست و می به ساغر کن

حجابِ دیده‌ی ادراک شد شعاعِ جمال
بیا و خرگهِ خورشید را منوّر کن

طمع به قندِ وصال تو حد ما نبود
حوالتم به لبِ لعل همچو شکّر کن

لبِ پیاله ببوس آنگهی به مستان ده
بدین دقیقه دماغِ معاشران تر کن

پس از ملازمتِ عیش و عشقِ مه‌رویان
ز کارها که کنی شعرِ حافظ از بر کن

«حافظ شیرازی»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ٢٠٦و٢٠٧.

پەراوێز edit