ئاڵەکۆک

عەباس حەقیقی add_a_photo
حەقیقی شەونم
٥٢. وەسفی ڕووی تۆیان ئەگەر وەک مانگ و پەروین کردووە
وەسفی ڕووی تۆیان ئەگەر وەک مانگ و پەروین کردووە
سووڕەتی چاو پێ‌نەکەوتوويان بە تەخمین کردووە

کورتە چیرۆکە لە چاو عیشقی هەراسازێنی مە
هەر نەزیلێکیان لەدەم فەرهاد و شیرین کردووە

تێکە مەی ساقی لەگەڵ حوکمی ئەزەل هیچ ناکرێ
قابیلی گۆڕان نییە چۆنێکی دابین کردووە

ڕوو مەکە کاسەی گڵی ڕەندان بە چاوی سووکەوە
چونکه زۆريان خزمەتی جامی جيھانبين کردووە

خاکی کووچەی دڵبەران بۆنێکی گيان بەخشی ھەیە
عارفان خۆيان لەوێ بۆنخۆش و خۆشبین کردووە

شێتی وەک من چۆن دەبێ بگرێتە باوەش ساقیا
کیژی ڕەز، کاتێ عەقڵیان پێوە کابین کردووە

خاکیان بێ‌بەش کراون لەو شەڕابی مەعنەوی
چاو چ زوڵمێکیان لە دڵدارانی مسکین کردووە

باڵی داڵ و قەل شیاوی ڕاو و ڕاگرتن نییە
ئەو کەرەمیانە لەگەڵ شاباز و شاھین کردووە

ھەرچی برژانگی درێژ و سیحر و جادوو کردیان
ئەو ھەموویانی به زولف و خاڵی مشکین کردووە

شەکرە ماچێ بوو بەراتی ئێمە لێوت پێی نەدام
خۆت و ئینسافت چییه تەخسيری مە، چين کردووە؟ !

شۆخەکان بەو ئاوری سووری گوڵی ڕوخسارەوە
شێخەکانیان شەرمەزاری لای دڵ و دین کردووە

شیعرەکانی حافزی گشتی سەنای ئیحسانی تۆن
هەر کەسیش بیستوویەتی سەد جاری تەحسین کردووە

نسبتِ رويت اگر با ماه و پروين كرده‌اند
صورتى ناديده تشبيهى به تخمين كرده‌اند

شمه‌ای از داستان عشق شورانگیز ماست
این حکایت‌ها که از فرهاد و شیرین کرده‌اند

ساقیا می ده که با حکم ازل تدبیر نیست
قابل تغییر نبود آنچه تعیین کرده‌اند

در سفالین کاسهٔ رندان به خواری منگرید
کاین حریفان خدمت جام جهان‌بین کرده‌اند

نکهت جانبخش دارد خاک کوی دلبران
عارفان آنجا مشام عقل مشکین کرده‌اند

ساقیا دیوانه‌ای چون من کجا در بر کشد
دختر رز را که نقد عقل کابین کرده‌اند

خاکیان بی‌بهره‌اند از جرعهٔ کأس الکرام
این تطاول بین که با عشّاق مسکین کرده‌اند

شهپر زاغ و زغن زیبای صید و قید نیست
این کرامت همره شهباز و شاهین کرده‌اند

هیچ مژگان دراز و عشوهٔ جادو نکرد
آنچه آن زلف دراز و خالِ مشکین کرده‌اند

یک شکر انعام ما بود و لبت رخصت نداد
هم تو انصافش بده شیرین لبان این کرده‏‌اند

شاهدان از آتش رخسار رنگین دم به دم
زاهدان را رخنه‌ها اندر دل و دین کرده‌اند

شعر حافظ را که یکسر مدح احسان شماست
هر کجا بشنیده‌‏اند از لطف تحسین کرده‌‏اند

«حافظ شیرازی»
نووسین: کەماڵ ڕەحمانی
شەونم، وەرگێرانی سەد غەزەل لە دیوانی حافزی شیرازی، وەرگێرانی: عەباسی حەقیقی، چاپی یەکەم: سنە ١٣٨٧، لاپەڕە ١٣٠.

پەراوێز edit