تۆ بڵێی ئەو کەڕەتەش دەرکە لە مەیخانە وەکەن
ئەو گرێبووچکە لە کاری مە بە پەیمانە وەکەن
گەر لەبەر خاتری سۆفی بە درۆ دایان خست
با لەبەر خوایەکی داپۆشەری عەیبانە وەکەن
هەر لەبەر خاتری سافی دڵی مەیخۆری بەیان
زۆر بووە دەرکە لەگەڵ بانگی بەیانانە وەکەن
دەرکی مەیخانەکەیان بەستووە خوایە نەیەڵی
دەرکی ئەو کاولە ڕیابازی و پیلانە وەکەن
پرچی ئەو چەنگە لە تازیەی مەیی خالیس ببڕن
با ڕەفیقانی گرێی دڵ کە بە گریانە وەکەن
کاغەزێ بۆ سەرەخۆشی کچی ڕەز ڕەش کەنەوە
تا بە چەنگی موغەکان زولفی وەکوو شانە وەکەن
لە بن ئەو خەرقەیە ڕۆژێکی دەبینی حافز
بێن و دەمبێنی ڕیا و ئەو فڕ و فێڵانە وەکەن
ئەو گرێبووچکە لە کاری مە بە پەیمانە وەکەن
گەر لەبەر خاتری سۆفی بە درۆ دایان خست
با لەبەر خوایەکی داپۆشەری عەیبانە وەکەن
هەر لەبەر خاتری سافی دڵی مەیخۆری بەیان
زۆر بووە دەرکە لەگەڵ بانگی بەیانانە وەکەن
دەرکی مەیخانەکەیان بەستووە خوایە نەیەڵی
دەرکی ئەو کاولە ڕیابازی و پیلانە وەکەن
پرچی ئەو چەنگە لە تازیەی مەیی خالیس ببڕن
با ڕەفیقانی گرێی دڵ کە بە گریانە وەکەن
کاغەزێ بۆ سەرەخۆشی کچی ڕەز ڕەش کەنەوە
تا بە چەنگی موغەکان زولفی وەکوو شانە وەکەن
لە بن ئەو خەرقەیە ڕۆژێکی دەبینی حافز
بێن و دەمبێنی ڕیا و ئەو فڕ و فێڵانە وەکەن
بود آیا که درِ میکدهها بگشایند
گره از کارِ فروبسته ما بگشایند
اگر از بهرِ دلِ زاهد خودبین بستند
دل قوی دار که از بهرِ خدا بگشایند
به صفایِ دلِ رندان صبوحی زدگان
بس در بسته به مفتاحِ دعا بگشایند
نامهٔ تعزیتِ دخترِ رز بنویسید
تا همه مغبچگان زلفِ دوتا بگشایند
گیسویِ چنگ ببرّید به مرگِ میِ ناب
تا حریفان همه خون از مژهها بگشایند
درِ میخانه ببستند خدایا مپسند
که درِ خانهٔ تزویر و ریا بگشایند
حافظ این خرقه که داری تو ببینی فردا
که چه زنّار ز زیرش به دغا بگشایند
«حافظ شیرازی»
گره از کارِ فروبسته ما بگشایند
اگر از بهرِ دلِ زاهد خودبین بستند
دل قوی دار که از بهرِ خدا بگشایند
به صفایِ دلِ رندان صبوحی زدگان
بس در بسته به مفتاحِ دعا بگشایند
نامهٔ تعزیتِ دخترِ رز بنویسید
تا همه مغبچگان زلفِ دوتا بگشایند
گیسویِ چنگ ببرّید به مرگِ میِ ناب
تا حریفان همه خون از مژهها بگشایند
درِ میخانه ببستند خدایا مپسند
که درِ خانهٔ تزویر و ریا بگشایند
حافظ این خرقه که داری تو ببینی فردا
که چه زنّار ز زیرش به دغا بگشایند
«حافظ شیرازی»