ئەمشەو لە بەزمی یاری شۆخ و شەنگ١
عالەم خرۆشا، تێکڕا بێدرەنگ
چ بەزمێک؟ بەزمی کەی و کەیخوسرەو
چ شۆخێک؟ شۆخی بێعار و بێنەنگ
وا کۆڕ ڕازاوه بێئەغیار، ئەوچەل
بۆم تێکه مەیگێڕ، شەرابی گوڵڕەنگ
زڕه و خڕەی دڵ، ئاه و ناڵەی نەی
چریکەی تار و زرمه و گرمەی چەنگ
گیانم سەودا کرد به پیاڵێک، ساقی
ماچێکی باقی دامەوه، بێدەنگ
لەم ساتوسەودا، لەم ساقی و باقی
یاران دڵخۆشن، دوژمنان دڵتەنگ
پەری چۆته باغ، گوڵ بێبرەو ما
بێشەوق و زەوق، بێبۆن و بێڕەنگ
باخەوان ڕووتەڵ، بۆی وەدەرکەوت
وەک دەڵێن: بولبول مایەی بوو به سەنگ
لەم گێره و کێشەی عیشق و دڵداری
لەم هەرا و بەزمی یاری شۆخ و شەنگ
داخۆ ئەویندار چی وه چەنگ کەوت؟
یا خۆ 'ئیمامی' کەرەی کرد به زەنگ؟
عالەم خرۆشا، تێکڕا بێدرەنگ
چ بەزمێک؟ بەزمی کەی و کەیخوسرەو
چ شۆخێک؟ شۆخی بێعار و بێنەنگ
وا کۆڕ ڕازاوه بێئەغیار، ئەوچەل
بۆم تێکه مەیگێڕ، شەرابی گوڵڕەنگ
زڕه و خڕەی دڵ، ئاه و ناڵەی نەی
چریکەی تار و زرمه و گرمەی چەنگ
گیانم سەودا کرد به پیاڵێک، ساقی
ماچێکی باقی دامەوه، بێدەنگ
لەم ساتوسەودا، لەم ساقی و باقی
یاران دڵخۆشن، دوژمنان دڵتەنگ
پەری چۆته باغ، گوڵ بێبرەو ما
بێشەوق و زەوق، بێبۆن و بێڕەنگ
باخەوان ڕووتەڵ، بۆی وەدەرکەوت
وەک دەڵێن: بولبول مایەی بوو به سەنگ
لەم گێره و کێشەی عیشق و دڵداری
لەم هەرا و بەزمی یاری شۆخ و شەنگ
داخۆ ئەویندار چی وه چەنگ کەوت؟
یا خۆ 'ئیمامی' کەرەی کرد به زەنگ؟
١. چاپی جەعفەر: ئەوشۆ