ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٨٩. سەروی نەوڕەس
بە ئاگری دووری تۆیە بوومە قەقنەس
نەماوە، گیانەکەم! هیوام بە هیچ کەس

ئەگەرچی پیرم، ئەمما وەک مناڵان
دڵم دەشنێ لەبۆ سەروێکی نەوڕەس

ئەتۆ سەرتا بە پێ گوڵزارە باڵات
منیش سەرتابەپێم یا خارە، یا خەس

دڵم دەڕوا بەرەو باغی جوانیت،
ئەگەر پەیدا بکا ڕۆژێکی دەسڕەس

بەرەو ڕووی گۆڕ ئەچم، هەرهاکە زانیت
لەسەر تەرمم بنیشن داڵ و کەرکەس

بەناڵین و سکاڵا و شین و گریان
لەقیسی چوو 'ئیمامی' ژین، ئیتر بەس!
(قاقڵاوا، ١٣٣٤ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٩٥ ی چاپی جەعفەر و ٧٦ و ٧٧ ی چاپی ئەنیسی.

پەراوێز edit