ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٨٠. ناو ونیشان
گیانەکەم! چت لێ بکەم؟ داخت لەدڵ بۆتە قەڵات
باری خۆی داوە بە عەرزا مەینەت و، شادی هەڵات

تۆ دەزانی چم بەسەر هات بەوهەموو دەردانەوە؟
مەنزڵم کوێیە؟ دەبا عەرزت بکەم، شوێن بێ لە لات:

یا گوزەرگەی عاشقان، یا گیانە، مەنزڵگەی دڵان
یا دەنا باخی گوڵان، یاخۆ چیای بەرزی وڵات

لەو چوار جێگایە ڕەنگە شوێنی من باش هەڵگری
چەشنی کەروێشکێ، هەزارەم کرد لە ترسی موشکیلات

یار ئەگەر پرسی لە کوێیە 'کامیل' ی بێچارەکەم؟ ١
پێی بفەرموو: کەسنەکێڵ و بەردەڕەق، بێ حاسڵات!

١. چاپی ئەنیسی: دیارە گەر پرسی لەکوێیە...
(قاقڵاوا، ١٣٥٠ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٧٣ ی چاپی جەعفەر و ٩٤ ی چاپی ئەنیسی.

پەراوێز edit