نێرگسی مەستی ئەو، کەوا سەیری گوڵ و چەمەن دەکا،
کایە بە سوێسن و گوڵ و شۆخی بە یاسەمەن دەکا
دڵ لە شکەنجی زولفی ئەو لانەیی کردووە قەدیم
مەنعی مەکە شەوانە گەر مەیلی وەلای وەتەن دەکا
چونکە شکاوە شووشەکەی، پاکی ڕژاوە ئابڕووی
بۆیە موشەووەشە و قسەی زولفی شکەن شکەن دەکا
قەددی بڵند و شووشی ئەو تەعنە لە سەروی باغ ئەدا
جیلوەیی پڕجەمالی ئەو ڕەخنە لە ڕۆح و تەن دەکا
تەبعی مەلوولی 'کامیل'ت، کاکە! چلۆن دەگا بەتۆ؟
شەشدەری بەستراوە ئەو، ئارەزوویی کەفەن دەکا!