شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: نێرگسی مەست سەبارەت: (شێخ چۆپان، ١٣٣٢ ی هەتاوی) - لاپەڕە ٦٩ ی چاپی جەعفەر و ٨٤ و ٨٥ ی چاپی ئەنیسی نێرگسی مەستی ئەو، کەوا سەیری گوڵ و چەمەن دەکا، کایە بە سوێسن و گوڵ و شۆخی بە یاسەمەن دەکا دڵ لە شکەنجی زولفی ئەو لانەیی کردووە قەدیم مەنعی مەکە شەوانە گەر مەیلی وەلای وەتەن دەکا چونکە شکاوە شووشەکەی، پاکی ڕژاوە ئابڕووی بۆیە موشەووەشە و قسەی زولفی شکەن شکەن دەکا قەددی بڵند و شووشی ئەو تەعنە لە سەروی باغ ئەدا جیلوەیی پڕجەمالی ئەو ڕەخنە لە ڕۆح و تەن دەکا تەبعی مەلوولی 'کامیل'ت، کاکە! چلۆن دەگا بەتۆ؟ شەشدەری بەستراوە ئەو، ئارەزوویی کەفەن دەکا! ++++++++++++++++++++++