ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٧٣. جەژنی ئێمە
وەک دەڵێن ئازاد بووە سەد شوکر کاک سەید مستەفا
بۆیە دنیا پڕ بووە ئەوڕۆ لە دڵخۆشی وسەفا

جەژنی ئێمە بوو بە دوو ئەو ساڵ بە لوتفی کردگار
با لە دڵ دەرکەین خەم و حەسرەت هەموو جەو ر جەفا

با وەخڕ بین شوکری یەزدانی مەزن بێنینە جێ
بوغز و کینە لابەرین و بێینە سەر سیدق و سەفا

هەر شەو و ڕۆژێک هەزار شوکری خودا هێشتا کەمە
چۆن بکەین ئێمە بە جارێک و بە سەد جار ئیکتیفا؟

هەر لە ئێستاوە هەتا دەمرین بڵێین یاڕەب شوکور
هەر ئەوە ئەو خاوەنی لوتف و عەتا، میهر و وەفا

(قاقڵاوا، ١٣٦٤ ی هەتاوی)
لاپەڕە ٦٠ ی چاپی جەعفەر، لە چاپی ئەنیسیدا نییە

پەراوێز edit