ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٥٤. برایه‌تی
چه‌نده‌ به‌نرخ و چاکه‌ براکه‌م! برایه‌تی
چه‌ند پیسه‌، چه‌ند گڵاوه‌، که‌سی من! جیایه‌تی

بۆ کورد جیا له‌ یه‌کتر و ته‌شویش و گیرودار
یه‌کجار له‌ مێژه‌، دوور ودرێژه‌ حیکایه‌تی

هه‌رچه‌ند زه‌مانه‌ جه‌وری له‌ سه‌رمانه‌، خول ده‌دا
با ئه‌م خوله‌ش نه‌که‌ین له‌وی، گیانه، ‌ شکایه‌تی

سووڕێکی دیش به‌ سوودی مه‌ ده‌خوا، سه‌بر گره‌!
تا سه‌ر نییه‌ گه‌دایه‌تی و پادشایه‌تی

جا تۆ که‌ ڕوونه‌ لێت گه‌ڕ و چه‌رخ و خولی زه‌مان،
مه‌نوێنه‌ بێ مرووه‌تی و بێ کیفایه‌تی!
(شێخ چۆپان ١٣٣٢ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ٢٣٤ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٨٢ ی چاپی ئه‌نیسی‌

پەراوێز edit