ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٥٣. ده‌ردی دڵ
پشتم به‌ باری میننه‌تی خه‌ڵکی جده‌و بووه‌
ده‌ستی قه‌زاش له‌ من ده‌ری ئوممێدی به‌ستووه‌

تاکه‌ی بڕۆمه‌ ئێر و ئه‌وێ، نه‌سره‌وم ده‌مێ؟
تاکه‌ی ئه‌جه‌ل به‌ سه‌بر و مودارایه‌، نوستووه‌؟

یاخوا ملی شکی، وه‌خه‌به‌ر نایه‌ ماڕزه‌!
داخوا به‌ داخ و ده‌رده‌وه‌ کێی دیشی خستووه‌!

چه‌رخی فه‌له‌ک که‌ پیره‌ژنێکه‌ هه‌زار ساڵ
ڕیسی هه‌زار 'کامیل' و فه‌رهادی ڕستووه‌!
(قاقڵاوا، ١٣٤٠ ی هه‌تاوی)
لاپەڕە ٢١٠ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ١٠٣ ی چاپی ئه‌نیسی‌

پەراوێز edit