ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٣. خاسەکەوی دووهەم
خاسه‌ که‌وێ له‌ به‌نده‌نێ
دیتم خۆش خۆش پێده‌که‌نێ
به‌ چی؟ به‌ کێ؟ به‌ من، به‌ تۆ
به‌ ژینی وا بێ تان و پۆ
ده‌یگوت ئه‌من به‌ بیر وڕام
گه‌رمێن و کوێستانان گه‌ڕام
نه‌مدی که‌س ته‌نیا سه‌رکه‌وێ
یان به‌ دڵێکی خۆش وه‌رکه‌وێ
هه‌رکه‌س به‌ ته‌نیا مایه‌وه‌
داویان له‌ سه‌ر ڕێ نایه‌وه‌
به‌ ده‌ندووک پێوه‌بوو وه‌ک که‌و
ڕۆژی ڕووناکی بوو به‌ شه‌و
گوێ له‌ ئامۆژگاریم بگرن
نه‌ک بکه‌ونه‌ داوێ و بمرن
یه‌کێ لێره‌ و یه‌کێ له‌وێ
یه‌ک که‌ون له‌ منتان که‌وێ
به‌س به‌ش به‌ش و لێک پساو بن
به‌س بێ بیر و به‌شخوراو بن
ده‌ستێک ته‌نیا ده‌نگی نایه‌
منداڵێک بۆی ناکرێ کایه‌
به‌ دوو ده‌ست چه‌پڵه‌ لێ ده‌درێ
به‌ دوو منداڵ گه‌مه‌ ده‌کرێ
١٢ فه‌رده‌که‌ی چاپی ڕۆژنامه‌ی کوردستان
سەبارەت بە 'خاسەکەوی دووهەم': bokan.de

پەراوێز edit