ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٤. دەردی دووری
تۆ چوویە وڵاتێ کە نەبینم ئەسەری تۆ
دوور کەوتی لە من تاکوو نەبیسم خەبەری تۆ
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم! بە سەری تۆ
ڕۆحم وەکو پەروانە گەڕا دەوروبەری تۆ
ئەو حاڵەت و هۆش و هونەرەی ئەودەمە من بووم
ئێستێ نییە تاقی، هەموو قوربانی سەری تۆ
دڵ هەر وەکوو عەوداڵە لە دووت، تاڵە ژیانی
چاوم وەکوو ئاوپاشە لە ڕێگە و گوزەری تۆ
ڕەحمێ بکە بەم ڕیشە سپی و چاوە پڕئاوە
نەتزانی لەدڵ حەستەمە ئاخر سەفەری تۆ؟
ئەی من بە فیدای ڕۆیین و کۆچ و سەفەرت بم!
چت کردبوو ئاخر کە وەها دەربەدەری تۆ؟
هەستە، وەرەوە گیانە، وەباڵت بە ملی من
وەستۆ دەگرم شەرتە هەموو خێر وشەڕی تۆ!
لاپەڕە ٦٦ ی دیوانی چاپی ئەنیسی - قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی

پەراوێز edit