هەستە کامیل! کە خاڵەمین دەدوێ
جوان دواوە، لە ڕۆحی ئەمنی کەوێ
بیر و هۆشت وەکۆکە بشزانە
خاڵە داخۆ سەری لە چی دەسوێ
خاڵەگیان! پێش ئەوەی کە نامەت بێ
پاکی جەرگ و دڵم ببوو توێتوێ
هۆنراوەت بە ڕێکوپێکی گەیشت
مردبووم من، ژیامەوە لە نوێ
یا خودا هەر بژی بە بیروڕا
پێت لە ڕێگەی خەباتی گەل نەسوێ
هەر بژی تا دەگەی بە ئاواتت
بەرهەڵستت نەبێ هەتا سەر سوێ
خەم نەبێ خاڵی من، بە خەم هەرگیز
بەژنە بەرز و بەڕێزەکەت نەنوێ!
تۆ دەفەرمووی کەسێ بچێ بۆ نوێژ
جێبەجێ خۆ بە گولـلەیەک دەنگوێ
خۆ ئەوی ناچتە دەر لە ماڵی خۆی
بـە خـەم و دەردی وانـەوە دەپوێ
مردنە، کوشتنە بەشی کوردان
تەرمەکەش تووڕ دەدا و بۆی دەلوێ
کەژ و کێوی مە بۆتە قەبرستان
گوڵی هیوا بە خوێنی گەل دەڕوێ
جوان دواوە، لە ڕۆحی ئەمنی کەوێ
بیر و هۆشت وەکۆکە بشزانە
خاڵە داخۆ سەری لە چی دەسوێ
خاڵەگیان! پێش ئەوەی کە نامەت بێ
پاکی جەرگ و دڵم ببوو توێتوێ
هۆنراوەت بە ڕێکوپێکی گەیشت
مردبووم من، ژیامەوە لە نوێ
یا خودا هەر بژی بە بیروڕا
پێت لە ڕێگەی خەباتی گەل نەسوێ
هەر بژی تا دەگەی بە ئاواتت
بەرهەڵستت نەبێ هەتا سەر سوێ
خەم نەبێ خاڵی من، بە خەم هەرگیز
بەژنە بەرز و بەڕێزەکەت نەنوێ!
تۆ دەفەرمووی کەسێ بچێ بۆ نوێژ
جێبەجێ خۆ بە گولـلەیەک دەنگوێ
خۆ ئەوی ناچتە دەر لە ماڵی خۆی
بـە خـەم و دەردی وانـەوە دەپوێ
مردنە، کوشتنە بەشی کوردان
تەرمەکەش تووڕ دەدا و بۆی دەلوێ
کەژ و کێوی مە بۆتە قەبرستان
گوڵی هیوا بە خوێنی گەل دەڕوێ