هەروەکوو ماسی لە نێو گۆلاوی لێڵاوم ئەمن
هەڵدەسووڕێم بێدەس و پێ، تازە شێواوم ئەمن
تۆ ببە غەوواس، دەرمبێنە لە ئاو تۆخوا، کەسم!
خاڵە گیان فریاکەوە، تاکوو نەخنکاوم ئەمن!
هەمقەتار بووم خۆ لەگەڵ یاران لە مزڵێکی ژیان
کاروان ڕۆیشت و نەمزانی، بەجێماوم ئەمن
من کە پیر بووم و لە قیس چووم، خۆ بەڵام بەو حاڵەوە
جاری واشە دێمە ڕیزی جوان دەڵێم لاوم ئەمن
خاڵە گیان! چاوێک لە ئەندامی لەبەریەک چووم بکە
هەروەکوو لانکەشکاوێکم کە چڕژاوم ئەمن
دار و پەردووی لەش دەس و پێیە، ئەویشم چوو لە دەست
لانکە نا، ئەمجارە هەروەک ماڵە ڕووخاوم ئەمن
نایەتە جێ تازە خاڵە ئارەزووی 'ئاوات'ی پیر!
هەر دەبێ بانگ کا، بڵێ خۆ تازە فەوتاوم ئەمن

قاقڵاوا، ١٣٦٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢٢ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
(لاپەڕە ٤٢٢ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
نامەی خاڵەمین بۆ ئاوات
هەستە ناقیس! بنووسە بۆ 'کامیل'
شێعری تازە و تەڕ و بەتام و خوێ
دوای سڵاو و دەسی لە سەر سینگت
بڵێ بۆ زیارەتێکی بێمە کوێ؟
دڵی من ڕۆژ و شەو لە بیری ئەوا
دڵ و گیانم بە یادی تۆ دەدوێ
هەر منم دڵ دەداوی تۆ کەوتوو
هەر ئەتۆی ڕاگری منی بە موێ
دڵی وێران و شێعرەکانی تۆش
هەروەکوو جەرگی خۆمە، توێبەتوێ
باشە چیدی سەرت نەیێشێنم
هەر بژی بەو زووە لەشت نەپوێ
'خاڵە' بۆ دۆستیت هەتا ماوە
وەکوو کێوە، لە جێیخۆ نابزوێ
هەستە ناقیس! بنووسە بۆ 'کامیل'
شێعری تازە و تەڕ و بەتام و خوێ
دوای سڵاو و دەسی لە سەر سینگت
بڵێ بۆ زیارەتێکی بێمە کوێ؟
دڵی من ڕۆژ و شەو لە بیری ئەوا
دڵ و گیانم بە یادی تۆ دەدوێ
هەر منم دڵ دەداوی تۆ کەوتوو
هەر ئەتۆی ڕاگری منی بە موێ
دڵی وێران و شێعرەکانی تۆش
هەروەکوو جەرگی خۆمە، توێبەتوێ
باشە چیدی سەرت نەیێشێنم
هەر بژی بەو زووە لەشت نەپوێ
'خاڵە' بۆ دۆستیت هەتا ماوە
وەکوو کێوە، لە جێیخۆ نابزوێ
نەغەدە، ١٣٦٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢٣ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)
(لاپەڕە ٤٢٣ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا دەرنەکەوتووە)