بۆ نەهاتی گیانەکەم، دەعوەت کرای
خۆ لەگەڵ 'ئاوات' لەمێژە تۆ برای
هێندە شیرینن برام! خۆت و وتەت
هەروەکوو قەند، هەربینا ڕۆژێک خورای
زوو بە تەنیا شاعیرێک بووی و بەڵام
ئێستە مامۆستایەکی داستانسورای
بەو هەموو تەبع و قەریحە جوانەوە
کاکە! بۆچت کردووە، بێدەنگ کرای؟
خۆ لە ناو کۆڕی ئەدیبانی زەمان
زۆر بە زانا وو بلیمەت ناسرای
'نووری'! تۆ وەک نووری ڕۆژی ڕۆشنی
سەد چەلیش خۆ ون بکەی، هەر ئاشکرای
بۆ شەوی شێعریش ئەگەر ناردیان، بچۆ
چونکە بۆ ئەو مەجلیسە تۆ شەوچرای
خۆ لەگەڵ 'ئاوات' لەمێژە تۆ برای
هێندە شیرینن برام! خۆت و وتەت
هەروەکوو قەند، هەربینا ڕۆژێک خورای
زوو بە تەنیا شاعیرێک بووی و بەڵام
ئێستە مامۆستایەکی داستانسورای
بەو هەموو تەبع و قەریحە جوانەوە
کاکە! بۆچت کردووە، بێدەنگ کرای؟
خۆ لە ناو کۆڕی ئەدیبانی زەمان
زۆر بە زانا وو بلیمەت ناسرای
'نووری'! تۆ وەک نووری ڕۆژی ڕۆشنی
سەد چەلیش خۆ ون بکەی، هەر ئاشکرای
بۆ شەوی شێعریش ئەگەر ناردیان، بچۆ
چونکە بۆ ئەو مەجلیسە تۆ شەوچرای
قاقڵاوا، ١٣٦٢ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢٠ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
(لاپەڕە ٤٢٠ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
وەڵامی نووری بۆ ئاوات
سەروەرم وا هەڵكەوت ئەوڕۆژه وا دەعوەت كرام!
لەشبەباری باری خستم بۆ نەخۆشخانەی برام
كۆڕی گەرمی هۆنەرانی ڕێ نەدام جەوری زەمان
بەختی نوستوو كاری خۆی كرد وا له «ئاوات» هەڵبڕام
داری ویشكی بێبەروباڵم له كێوپارەی ژیان
بۆ مەلی ڕێبواری شەو بێجێ وەبەر بیوران درام
هەوری غەم تاریک دەكا ڕۆژێ كه «نووری» دەركەوێ
كەی له نێو تەیمان و تانەی ڕێگراندا ئاشكرام؟
تۆی له مەیدانی ئەدەبدا شاسواری بێنەزیر
بۆ شنەی شەوگاری شێعریش تۆ چرای، من پاچرام
دەست و پێیان لێکدەدەم بۆوەی كه 'ئاوات' سەركەوێ
ڕۆژی ڕەش مەودای نەدامێ هەر به زیندوویی مرام
دەركی داوام داخراوه گوێچكەیی گەردوون كەڕه
خۆ دەنا ئاسانه ببیه ئاسمان دەنگ و هەرام

بۆکان، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی
(لاپەڕە ٤٢١ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)
(لاپەڕە ٤٢١ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)