بۆ وەڵام هۆنەر دەڵێ: من قامەتی یارم دەوێ
یاری زانا و شۆخ و شەنگ، خۆش کار و ڕەفتارم دەوێ
نامەوێ وەک بووکی شاران خۆ بڕازێنێتەوە
بێ بەر و بەرموور و بازن، یاری ساکارم دەوێ
هەروەکوو لاولاو نەپشکووتوو، وەکوو بووکی بەخت
دڵبەری باڵابڵند، شیرین و عەییارم دەوێ
زولفەکەی گەستوومی وەک دووپشکی ڕەش، بەو حاڵەوە
بەژن و باڵا و لار و لەنجە و زولفی ڕەشمارم دەوێ
گەر نەخۆش بم بێتە لام پێم خۆشە، با هەر کەوتبم
ڕۆژ و شەو داوا دەکەم من: گیانی بیمارم دەوێ
گیان بە عەشقی یار نەسووتێ، سەر لە ڕێی ویدا نەچێ
هەر دوو دەفرۆشم بە پووڵێک و خەریدارم دەوێ
کاکی "ئاوات"! هەڵگرە دەستت لە شێعر و بەندوباو
تۆ کە پیر بووی هەر بڵێ: من ڕەحمی دادارم دەوێ

نامەی سەیید بۆ ئاوات
چوومه "قاقڵاوا" ماڵی "ئیمامی"
دەردەدارێک چوو بۆ دەوای زامی
مامۆستای گەوره و بەڕێز و زانا
وێنەی کەم ماوه له موکریانا
ئەستێره گەشەی بەریبەیانە
بەجێماو له ڕێی شەوی ژیانە
هەرچەن جێگاکەی چۆڵ و کەنارە
مانگ له هەرلایەک هەڵبێ دیارە
ماوه لەو دێیه ئەو زانای نامی
"قاقڵاوا" جامه و "ئیمامی"ش جامی
کابەی ئاماله ئەو بارەگایە
جێی ڕاز و نیاز لەگەڵ خودایە
دەنگی تەهلیلەی سۆفی شەوانە
عەڕشی خودایان دێنا جۆلانە
له خانەقادا گەلی دەروێشان
سەریان شۆریده، دڵیان پەرێشان
له وەختی زیکرا دەروێشی دڵڕێش
پرچی وەک دڵی پەرێشان دەروێش
هەرکەس سەری خۆی هەڵگرت و ڕۆیی
دەروێش و سۆفی زەوار و خۆیی
ئەوەی بەوەفا و خاوەن کەڕەم بوون
هەر کۆترەکانی دەوری حەڕەم بوون
ئەوانیش فڕین ڕوو به هەوا بوون
ئەوانیش وەک من سەربههەوا بوون
له دۆستەکانی خودا کەس نەما
خودا خۆی ماوه بەتاقی تەنیا
چ جێیەک بچم دڵ لێی بە جێ بێ
من بچمه کوێی دی بۆنی وی لێ بێ
چوومه "قاقڵاوا" ماڵی "ئیمامی"
دەردەدارێک چوو بۆ دەوای زامی
مامۆستای گەوره و بەڕێز و زانا
وێنەی کەم ماوه له موکریانا
ئەستێره گەشەی بەریبەیانە
بەجێماو له ڕێی شەوی ژیانە
هەرچەن جێگاکەی چۆڵ و کەنارە
مانگ له هەرلایەک هەڵبێ دیارە
ماوه لەو دێیه ئەو زانای نامی
"قاقڵاوا" جامه و "ئیمامی"ش جامی
کابەی ئاماله ئەو بارەگایە
جێی ڕاز و نیاز لەگەڵ خودایە
دەنگی تەهلیلەی سۆفی شەوانە
عەڕشی خودایان دێنا جۆلانە
له خانەقادا گەلی دەروێشان
سەریان شۆریده، دڵیان پەرێشان
له وەختی زیکرا دەروێشی دڵڕێش
پرچی وەک دڵی پەرێشان دەروێش
هەرکەس سەری خۆی هەڵگرت و ڕۆیی
دەروێش و سۆفی زەوار و خۆیی
ئەوەی بەوەفا و خاوەن کەڕەم بوون
هەر کۆترەکانی دەوری حەڕەم بوون
ئەوانیش فڕین ڕوو به هەوا بوون
ئەوانیش وەک من سەربههەوا بوون
له دۆستەکانی خودا کەس نەما
خودا خۆی ماوه بەتاقی تەنیا
چ جێیەک بچم دڵ لێی بە جێ بێ
من بچمه کوێی دی بۆنی وی لێ بێ