له ئەحواڵی "ئیمامی" گەر دەپرسن چۆنه بێ ئێوە!
سەری سووڕماوه، لەم کوێستانەدا بێهەمدەم و نێوە
بکەن ڕەحمێ به حاڵی، هەر بەحاڵ هێزی لەبەردایە
عەجایب گیری کرد لەم سەرزەمینەی پڕ کەژ و کێوە
مەڵێن: کوێستانه جێگای، لێیگەڕێن قشڵاغ و بژوێنە
به ئینسان چی، که حەیوان تێر دەخوات و خەڵکی بێشێوە!
ئەگەرچی گیاوگژی ئەم سەرزەمینه سەوز و تێراوە
بەڵام بۆ من له دووری ئێوه وشک و پڕ چڵوچێوە
فیداتان بم، وەرن لوتفوو هەبێ، ڕۆژی هیلاکەتمە
نەیەن بێنێونیشانم، بێنه لام هەر "کامیل"م نێوە

وەڵامی حەقیقی
قاسید پەیامی دڵبەری دا، دڵ نەما خەمی
بەهـ بەهـ چ قاسیدێکی مەسیحادەمه، دەمی
"تاهیر" که نووری دیدەیی تۆو سەروەری منە
بۆ چاوی من میسالی کله، خاکی مەقدەمی
مەنزوومەکەی گەیاند و برینم کولایەوە
ئاخر به فکری چاره بە، لای تۆیه مەرهەمی
فەرمووته بۆ نەهاتی، نەهاتی منه مەگەر؟
قوربان زەمانه هات و نەهاته هەموو دەمی
کوا دێتەجێ له زیندەگییا ئارەزووی دڵ؟
چونکه هەزار ساڵه دەڵێن موددەتی کەمی
حاشا له شایەتی که گەدا بم له دەرکی تۆ
نایدەم به مڵک و ماڵی جیهان، عومری ئەدهەمی
"کامیل" دەمێ له یادی "حەقیقی" هەتا هەیە
ناچێته دەر، هەمیشه لە بەرچاو و سەر دەمی

(لاپەڕە ٣٩٨ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)