گەر دەپرسی چۆنە "کامیل" کاکە، دەردی کارییە
برسییە، بێ هێزە، گێژ و وێژە، کاری زارییە
ڕۆژ حەواسی پێ نییە، شەو خەستە وو تەنبەڵ، دەڵێی:
کۆڵەکێشیی کردووە، تاکوو سەحەر هاوارییە
وا بڵاو و دەرهەم و لەتلەت بوو وەک زولفی بوتان
فکر و ئەحواڵ و حەواسی، عەینی تۆوی شارییە
غەیری کوندی ماڵ خراپ و وشکەسۆفی ڕیشدرێژ
کێ دەڵێ ئەم وەختە خۆشە؟ گەرچی ئەمری بارییە
مام مەلاش، ڕەببی کوتوپڕ بێ، هەدادانی نییە
کاری هەر قوولە و هەرایە، ئەم سەرە و ئەو خوارییە
خۆشییە لەو، چونکە مانگی خێرە، سەرفترەی هەیە
دەک بە زووخاوی ڕەشی بێ، هەر بە فکری زارییە
نان دەخۆم ئەمنیش بە قوززەڵقورتە، چا زووخاومە
گەر دەپرسی چۆن دەژی "کامیل"؟ برا! بێعارییە

وەڵامی حەقیقی
"کامیل"! ئەو مانگی موبارەک فەڕز و ئەمری بارییە
مانگی نوێژ و تاعەت و سەرفترە وو دیندارییە
لەززەتی ڕۆژوو ئەتۆ تێفکره عەینی ڕەحمەتە
خواردنی ڕۆژێ ئەتۆ بڕوانه زەهری مارییە
دەنگی قوڕئان خوێندن و ئەڵڵاهوئەکبەر دێ مودام
کەی له مانگی دیکەدا تۆ گوێت له دەنگی قارییە
بیستوحەوتەم حامیلی قوڕئانە جەبریلی ئەمین
حامیلی وەحیی موبین بۆ ئەحمەدی موختارییە
لەیلەتولقەدرێ کەوا سەفسەف مەلاییک دێنەخوار
دەرکی ڕەحمەت بازه، عاسی! وەختی گریه و زارییە
دەرکی دۆزەخ داخرا دەرکی بەهەشت ئاواڵهیە
موژدە بێ ڕەحمەت دەبارێ باری عامی بارییە
سەیقەلی ژەنگی مسی ساڵێکه سەرفتره و زەکات
مشتوماڵی نەفس و ماڵه سوننەتێکی جارییە
ماممەلای بێچاره، کاروبارێکی دیکەی نییە
یازده مانگان خەوتووه و ئەو مانگه وەختی کارییە
کاکەگیان ئێستا "حەقیقی" زەوقی جارانی نییە!
تەبعی تۆ سەرشاره، ئەمما شێعری من بێعارییە

بۆکان، ١٣٤٧ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٩٤ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)