موددێکە نووکی خامە لە وەسفی جەماڵی دڵ
دەدوێ، بەڵام زمانی لەتە بێ ویساڵی دڵ١
ئەو ڕۆیوه، کەچی منیش هەڵبەستی بۆ دەڵێم٢
قاسید! هەڵێ هەتا دەگەیه دەرکی ماڵی دڵ٣
نامێکی ڕێکی خامه بده دەستی دڵ، بڵێ٤
دەیگوت چلۆنه داخۆ برا ماڵوحاڵی دڵ؟ !
عەرزت دەکا: زەمانه سیاکاری خۆش دەوێ
بۆیه له مل منی بە گوناهە وهباڵی دڵ
ئەی ئافەرین قەڵەم! به زمانی شڕ و لەتیش
تاریف دەکەی له دڵ، به زمانی زوڵاڵی دڵ
دەدوێ، بەڵام زمانی لەتە بێ ویساڵی دڵ١
ئەو ڕۆیوه، کەچی منیش هەڵبەستی بۆ دەڵێم٢
قاسید! هەڵێ هەتا دەگەیه دەرکی ماڵی دڵ٣
نامێکی ڕێکی خامه بده دەستی دڵ، بڵێ٤
دەیگوت چلۆنه داخۆ برا ماڵوحاڵی دڵ؟ !
عەرزت دەکا: زەمانه سیاکاری خۆش دەوێ
بۆیه له مل منی بە گوناهە وهباڵی دڵ
ئەی ئافەرین قەڵەم! به زمانی شڕ و لەتیش
تاریف دەکەی له دڵ، به زمانی زوڵاڵی دڵ
بەحری عەرووزیی شیعرەکە:
مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن
١. چاپی ئەنیسی: وسالی
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕۆییوە
٣. چاپی ئەنیسی: دەگەییە
٤. چاپی ئەنیسی: ڕیکی
مضارع مثمن اخرب مکفوف محذوف: مفعول فاعلات مفاعیل فاعلن
١. چاپی ئەنیسی: وسالی
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕۆییوە
٣. چاپی ئەنیسی: دەگەییە
٤. چاپی ئەنیسی: ڕیکی