ئەی هاواڵ هاوار، دەردم گرانە!
لە تاو دەردی خۆم مەرگم میوانە
هێندیش ناوەستێ بەخێری بێنم
ڕۆحە خەستەکەی زوو بۆ دەربێنم
بیدەمە دەستی بیبات و بڕوا
ئیجازەی بدەم بۆ هەرکوێ دەیبا
خۆشیی نەدیوە، پەروەردەی خەمە
بۆ بوردەباریی، هاواڵی کەمە
یەکجار لەمێژە خەم خۆراکییە
خەم بابەگەورە، میحنەت دایکیە!
سەرفیراز نەبن لەو دایک و بابە!
قەدری والیدەین هەرچەند سەوابە
بەڵام ئەوانە یاخوا نەمێنن
کە ڕۆحی شیرین لەمن دەستێنن
ئێستە دووسەعات دوای نیوەشەوە
کە عالەم هەموو ئالوودەی خەوە
ئەمن و ئەستێرەی ئاسمان بێدارین
هەردوکمان وەک یەک دڵ بریندارین
فریشتەی ڕەحمەت لێمان تۆراوە
نەگبەت لە سەرمان قنجکە سڵاوە!
دەک بەخێر نەیە! پیس و گڵاوە
لە سەر نوچکەی دڵ هەڵتروشکاوە
هەر دەڵێی کوندە لەسەر دوندانە
هەر هەڵدەنیشێ لەسەر وێرانە
زووخاو، خۆراک و غەم نەدیمیە١
بە شەو و بەڕؤژ 'یاکەریم'یە
بەتەنیا دڵێک ئەوە هەموو بارە!
تەنیا گوڵێک و ئەو هەموو خارە؟
پەردەی دڵ دڕا، دڵ سەروبنە
پەڕەی گوڵەکەم پاکی کون کونە
دەرمانی دەردم لە لای ئێوەیە
وەکوو بیستوومە، وا بەڕێوەیە
یاخوا بگاتێ، ڕیشەی دڵ دەرهات
قەدەم بەخێرە قافڵەی بەزەکات
چاوەڕێی ڕەحمم، تۆبی و خوداییت،
مەمکە ناهومێد لە دەرکەی شاییت!
یاکەریم، ڕەحمێ، ڕۆژی چارەیە
پێغەمبەر، فیکرێ، دڵ ئاوارەیە
لە تاو دەردی خۆم مەرگم میوانە
هێندیش ناوەستێ بەخێری بێنم
ڕۆحە خەستەکەی زوو بۆ دەربێنم
بیدەمە دەستی بیبات و بڕوا
ئیجازەی بدەم بۆ هەرکوێ دەیبا
خۆشیی نەدیوە، پەروەردەی خەمە
بۆ بوردەباریی، هاواڵی کەمە
یەکجار لەمێژە خەم خۆراکییە
خەم بابەگەورە، میحنەت دایکیە!
سەرفیراز نەبن لەو دایک و بابە!
قەدری والیدەین هەرچەند سەوابە
بەڵام ئەوانە یاخوا نەمێنن
کە ڕۆحی شیرین لەمن دەستێنن
ئێستە دووسەعات دوای نیوەشەوە
کە عالەم هەموو ئالوودەی خەوە
ئەمن و ئەستێرەی ئاسمان بێدارین
هەردوکمان وەک یەک دڵ بریندارین
فریشتەی ڕەحمەت لێمان تۆراوە
نەگبەت لە سەرمان قنجکە سڵاوە!
دەک بەخێر نەیە! پیس و گڵاوە
لە سەر نوچکەی دڵ هەڵتروشکاوە
هەر دەڵێی کوندە لەسەر دوندانە
هەر هەڵدەنیشێ لەسەر وێرانە
زووخاو، خۆراک و غەم نەدیمیە١
بە شەو و بەڕؤژ 'یاکەریم'یە
بەتەنیا دڵێک ئەوە هەموو بارە!
تەنیا گوڵێک و ئەو هەموو خارە؟
پەردەی دڵ دڕا، دڵ سەروبنە
پەڕەی گوڵەکەم پاکی کون کونە
دەرمانی دەردم لە لای ئێوەیە
وەکوو بیستوومە، وا بەڕێوەیە
یاخوا بگاتێ، ڕیشەی دڵ دەرهات
قەدەم بەخێرە قافڵەی بەزەکات
چاوەڕێی ڕەحمم، تۆبی و خوداییت،
مەمکە ناهومێد لە دەرکەی شاییت!
یاکەریم، ڕەحمێ، ڕۆژی چارەیە
پێغەمبەر، فیکرێ، دڵ ئاوارەیە
١. لە دەقەکەدا وەک زوخاو نووسراوە