ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
٢١٣. چوارینەکانی ٢٧ تا ٣٠ (ڕوو لە کەس وکاری شاعیر)
٢٧
ئەو کەسەی ئەمنی بەجێ هێشت بێ خەتا، یادی بەخێر!
ئەوکەسەی ئەمنی بە خەم کرد موبتەلا، یادی بەخێر!
ئەو کوڕەی جەرگ و دڵی بابی کەباب کرد و هەڵات،
وا بە ئاوری دووری برژاندی، کووا؟ یادی بەخێر! ١
٢٨
یاخوا هەر بژی ئەی ڕۆڵەی بەڕێز!
نامه دەنووسی بۆ لام به پارێز!
کوا دایک و بابت له تۆ ناڕازین؟
لە تاو تۆ گیانه نەیانماوه هێز
٢٩
له نزیک بەهار تین بۆ لەشم هات
کۆرپەی خۆشەویست بۆ باوەشم هات
ئەو کۆرپه چ بوو؟ نامەی کوڕی چاک٢
زۆر خۆشەویست بوو که هات بۆ 'ئاوات'
٣٠
لە باوەشم گرت ئەو کۆرپە جوانە
بۆ پیری وەک من مایەی ژیانە
یاخوا هەر بژی، مەرگت نەبینم
ژینی بەخۆشیت بۆمن دەرمانە٣

١. چاپی جەعفەر: کوا؟
٢. چاپی ئەنیسی: چ بو؟
٣. ئەم چوارینەیە لە چاپی جەعفەردا نییە. من لە چاپی ئەنیسیم وەرگرتووە.

پەراوێز edit