٢٢
بولبول! وەره با پێکەوه بگرین تکتک
با هەردوو بسووڕێینەوه بۆ گوڵ لکلک
تۆ دەگری که خونچه بۆچی بۆت پێ نەکەنی،
من بۆ گەله فرمێسکێ دەڕێژم چکچک١
با هەردوو بسووڕێینەوه بۆ گوڵ لکلک
تۆ دەگری که خونچه بۆچی بۆت پێ نەکەنی،
من بۆ گەله فرمێسکێ دەڕێژم چکچک١
٢٣
ئەمشەو وەرەلام گوڵم، جحێڵم کەرەوە٢
هەرچی خەم و تاڵییە لەبیرم بەرەوە
زانیومە بەشم ئاخری هەر دار و پەتە
لەم خوارەوە جێم نییە، دەڕۆم بۆ سەرەوە٣
هەرچی خەم و تاڵییە لەبیرم بەرەوە
زانیومە بەشم ئاخری هەر دار و پەتە
لەم خوارەوە جێم نییە، دەڕۆم بۆ سەرەوە٣
٢٤
کەلاوەی مەینەت و دەردم ئەوا ڕووخا بە سەر دڵدا
دڵی مەینەتزەدەم وا کەوتووه جەرگی بە سەر چڵدا
به تەنیا چاو بوو وا بوو چاوەڕێی پرسیاری یاری بوو٤
که برژۆڵ ڕێ بدا تا پێی نەچێ یارم به پێکوڵدا
دڵی مەینەتزەدەم وا کەوتووه جەرگی بە سەر چڵدا
به تەنیا چاو بوو وا بوو چاوەڕێی پرسیاری یاری بوو٤
که برژۆڵ ڕێ بدا تا پێی نەچێ یارم به پێکوڵدا
٢٥
یاخووا کوێر بم لەمەولا گەر بەخۆشی وەرکەوم! ٥
یا بە ڕۆژ ساتێ بە بێ یادی شەوانەت بسرەوم
ڕۆژهەڵات هەڵدێم وەکوو دێوانە چونکا ڕۆژی من
موددەتێکە ون بووە لێم، ئێستە مەمنوونی شەوم! ٦
یا بە ڕۆژ ساتێ بە بێ یادی شەوانەت بسرەوم
ڕۆژهەڵات هەڵدێم وەکوو دێوانە چونکا ڕۆژی من
موددەتێکە ون بووە لێم، ئێستە مەمنوونی شەوم! ٦
٢٦
ئەی چەرخی زەمانە هاتوچۆت ئەمنی کوشت٧
بەردەرکی خەڵک، شەرم و شکۆ ئەمنی کوشت
بەو مەینەتی ڕۆژگارە ماوم بە منەت
ئەی مەرگ وەرە کە دووری تۆ ئەمنی کوشت!
بەردەرکی خەڵک، شەرم و شکۆ ئەمنی کوشت
بەو مەینەتی ڕۆژگارە ماوم بە منەت
ئەی مەرگ وەرە کە دووری تۆ ئەمنی کوشت!
١. چاپی جەعفەر: فرمێسکێ. لام وایە کاتێ چک چک بۆ فرمێسک دەگوترێ، دەبێ زیاتر لە یەک چکە بێت هەربۆیەش 'فرمێسکێ'ی چاپی جەعفەرم پێ باش نەبوو و 'فرمێسکی' چاپی ئەنیسیم نووسی.
٢. چاپی جەعفەر: ئەوشۆ وەرەلام.
٣. چاپی ئەنیسی: جێم نیە
٤. چاپی جەعفەر: وا چاوەرڕێی... چاپی ئەنیسی: وا بو چاوەڕێی...
٥. چاپی ئەنیسی: یاخودا؛ چاپی جەعفەر: یا خوا
٦. چاپی ئەنیسی: مەمنونی
٧. لە هەردوو چاپەکەدا هاتووە: 'هاتوچۆ ئەمنی کوشت' بەڵام من لە سەر ئەو باوەڕەم شاعیر سکاڵا لە هاتوچۆی خۆی ناکات! ئەو لە گوزەری زەمان و سووڕانی چەرخ بەلای چەپدا گلەییەتی و ئاواتی کۆتایی هاتن بەو سووڕی ئەوچەرخە دەکات و لەدرێژەدا ئاوات دەخوازێ مەرگی دوورەدەست لێی نزیک بێتەوە و لەژیان ڕزگاری بکات.