هەستا لە وڵاتی ئێمە تۆفان
هەڵڵایە، هەرایە، شینە، گریان
بێکەشتیی و نووح و شۆرته ماوین
ماڵکاولی دەم شەپۆلهئاوین
خێزان و مناڵ و ماڵ و پاتاڵ
ون بوون و جیهان له ئێمه بوو تاڵ
لافاو هەچی بوو له ماڵ، هەمووی برد
تاڵاوی به زاری ئێمەدا کرد
چاڵ پڕ بوو له ئاو، گەنم ڕزیون
دیوار هەموو تێکتەپی و خزیون١
دەستوپلمان به ئاو تەزیوە٢
دێویش له شەپۆله ئاو بەزیوە
بێتاقەت و هێز و لارەمل ماین
ماوێکه بەبێوچان له ئاواین
نانووسرێ کاکه! کارەساتی
لافاوی بەهاریی و نەهاتی!
ڕووی کرده وڵاتی کوردەواری
هەر ماوەته ڕەحمی زاتی باری
بێتوو نەزەرێ بکا وەلامان
ڕەحمێ بەوه وا لە سەر زەوی مان
هیوا که نییه بە غەیری لای ئەو
ڕووناکی نییه بەبێ چرای ئەو
هەرچەنده که خاوەنی گوناهین
شەرمەنده و زار و ڕووسیاهین
یاڕەببی وەدەرخه ڕۆژی ڕەحمەت!
لابه لە سەر ئەم وڵاته نەگبەت
ئەمنیش که هۆنەرێکی پیرم٣
موستەوجبی ڕەحمەتم، فەقیرم
هەر سروەیی بایه هەوری پێوە
ڕێژنێکی دەکاتەوه لەڕێوە
هەڵڵایە، هەرایە، شینە، گریان
بێکەشتیی و نووح و شۆرته ماوین
ماڵکاولی دەم شەپۆلهئاوین
خێزان و مناڵ و ماڵ و پاتاڵ
ون بوون و جیهان له ئێمه بوو تاڵ
لافاو هەچی بوو له ماڵ، هەمووی برد
تاڵاوی به زاری ئێمەدا کرد
چاڵ پڕ بوو له ئاو، گەنم ڕزیون
دیوار هەموو تێکتەپی و خزیون١
دەستوپلمان به ئاو تەزیوە٢
دێویش له شەپۆله ئاو بەزیوە
بێتاقەت و هێز و لارەمل ماین
ماوێکه بەبێوچان له ئاواین
نانووسرێ کاکه! کارەساتی
لافاوی بەهاریی و نەهاتی!
ڕووی کرده وڵاتی کوردەواری
هەر ماوەته ڕەحمی زاتی باری
بێتوو نەزەرێ بکا وەلامان
ڕەحمێ بەوه وا لە سەر زەوی مان
هیوا که نییه بە غەیری لای ئەو
ڕووناکی نییه بەبێ چرای ئەو
هەرچەنده که خاوەنی گوناهین
شەرمەنده و زار و ڕووسیاهین
یاڕەببی وەدەرخه ڕۆژی ڕەحمەت!
لابه لە سەر ئەم وڵاته نەگبەت
ئەمنیش که هۆنەرێکی پیرم٣
موستەوجبی ڕەحمەتم، فەقیرم
هەر سروەیی بایه هەوری پێوە
ڕێژنێکی دەکاتەوه لەڕێوە
١. چاپی ئەنیسی: تێک تەپی، خزیون
٢. چاپی جەعفەر: دەست و پەلمان
٣. ئەگەر بەشێک لە شیعرەکە دانەکەوتبێت، بۆ پاراستنی کێش، دەبێ وشەی 'ئەمنیش' وەک 'ئەمنییش' بخوێنرێتەوە واتە پیتی /یاء/ەکەی درێژ بکرێتەوە.
٢. چاپی جەعفەر: دەست و پەلمان
٣. ئەگەر بەشێک لە شیعرەکە دانەکەوتبێت، بۆ پاراستنی کێش، دەبێ وشەی 'ئەمنیش' وەک 'ئەمنییش' بخوێنرێتەوە واتە پیتی /یاء/ەکەی درێژ بکرێتەوە.