بەهارە و شنەی مایەی ژیانە١
بە شنەی ژیاوە ئەم نیشتمانە٢
بەهار هێنەری موژدەی خەباتە
لابەری مەینەت، هێنەری هاتە
ئاوری نەورۆزی پڕشنگی ژینە
بۆ گەل و بۆ هۆز گڕی بەتینە
گڕ و گرپەی ئەو ژینی پێوەیە
بریسکەی خەبات هەر لەوێوەیە
ئاگری نەورۆزه یا تیشکی هیوا
ڕووناککەرەوەی تاریکی هەوا
گرپەی خورپەی دڵ، شەوقی زەوقی گەل
له دەوری داڵێن لاوان به کۆمەڵ
کاتێکی خۆشه، فەسڵی نەوبەهار
دووری له نەیار، نزیکی له یار
ئەوە سەوز ئەکا تۆوی ڕزگاری
بەرهەم دێنێ باغ بۆ کوردەواری
هێندێ دەڕزێنێ، هێندێ دەڕوێنێ
بەو گەرم و ساردی له خۆی دەنوێنێ
دووبەرەکی گەل دەڕزێنێ سەرپاک
تۆوی یەکیەتی دەڕوێنێ له خاک
بەهار بەخێرێ، دنیا گرتی ڕەنگ
ڕۆژی وەدەرخست لایبرد شەوەزەنگ
به تەپڵ و تۆپ و به زەبروزەنگە
دەی، سا، نەتەوەی کاوه، درەنگە!
بۆ پێشواز پاکوو بڕازێنەوە
شنه! تۆش کۆرپه بلاوێنەوە
له بێشکەی خەما ڕایژێنه تاوێ
بۆی دەرخه کاتێ، هەتاوێ، ساوێ
ببووژێتەوه لە بەر تاو و ساو
تا بێته جێگەی شانازی تەواو
فتیلەی ڕێگەی ڕزگاری پێیە
بەخێو کردنی یەکجار بەجێیە
با بێته بەرهەم کۆرپەی نەتەوە
هیوای دواڕۆژی نەتەوه بەوە
بۆ نیشتمان و بۆ گەل دەکۆشێ
له ڕێی وان سەد چەل زووخاو دەنۆشێ٣
ئەوسا ئاواتی 'ئاوات' دێته جێ
شین دەبێ خەڵفی هیوای جێبەجێ
بە شنەی ژیاوە ئەم نیشتمانە٢
بەهار هێنەری موژدەی خەباتە
لابەری مەینەت، هێنەری هاتە
ئاوری نەورۆزی پڕشنگی ژینە
بۆ گەل و بۆ هۆز گڕی بەتینە
گڕ و گرپەی ئەو ژینی پێوەیە
بریسکەی خەبات هەر لەوێوەیە
ئاگری نەورۆزه یا تیشکی هیوا
ڕووناککەرەوەی تاریکی هەوا
گرپەی خورپەی دڵ، شەوقی زەوقی گەل
له دەوری داڵێن لاوان به کۆمەڵ
کاتێکی خۆشه، فەسڵی نەوبەهار
دووری له نەیار، نزیکی له یار
ئەوە سەوز ئەکا تۆوی ڕزگاری
بەرهەم دێنێ باغ بۆ کوردەواری
هێندێ دەڕزێنێ، هێندێ دەڕوێنێ
بەو گەرم و ساردی له خۆی دەنوێنێ
دووبەرەکی گەل دەڕزێنێ سەرپاک
تۆوی یەکیەتی دەڕوێنێ له خاک
بەهار بەخێرێ، دنیا گرتی ڕەنگ
ڕۆژی وەدەرخست لایبرد شەوەزەنگ
به تەپڵ و تۆپ و به زەبروزەنگە
دەی، سا، نەتەوەی کاوه، درەنگە!
بۆ پێشواز پاکوو بڕازێنەوە
شنه! تۆش کۆرپه بلاوێنەوە
له بێشکەی خەما ڕایژێنه تاوێ
بۆی دەرخه کاتێ، هەتاوێ، ساوێ
ببووژێتەوه لە بەر تاو و ساو
تا بێته جێگەی شانازی تەواو
فتیلەی ڕێگەی ڕزگاری پێیە
بەخێو کردنی یەکجار بەجێیە
با بێته بەرهەم کۆرپەی نەتەوە
هیوای دواڕۆژی نەتەوه بەوە
بۆ نیشتمان و بۆ گەل دەکۆشێ
له ڕێی وان سەد چەل زووخاو دەنۆشێ٣
ئەوسا ئاواتی 'ئاوات' دێته جێ
شین دەبێ خەڵفی هیوای جێبەجێ
١. چاپی ئەنیسی: ژییانە
٢. چاپی ئەنیسی: ژییاوە
٣. چاپی ئەنیسی: لەڕێی وان هەرچەند زووخاو دەنۆشێ
٢. چاپی ئەنیسی: ژییاوە
٣. چاپی ئەنیسی: لەڕێی وان هەرچەند زووخاو دەنۆشێ