ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٩٣. خوشک و براین
ئەی دوژمنی گەلی کورد،
هەڵێن زوو بە دەستوبرد!

پێشمەرگەن لە کێشکێیە
تفەنگی لە سەر پێیە

هەر وێیکەون دەردەچێ
دەوکووژێ زوو جێ‌بەجێ

کەلاکوو جێ دەمێنێ
کوند لە جێگاو دەخوێنێ

تا تێ‌بگرن مەڵبەندیان
دەپارێزن کورد بە گیان

وچان نادەین، ناسرەوین
وەک تەم‌ومژ ناڕەوین

ئێوە تۆزن، بە بایەک
هەریەک دەڕۆن بۆ لایەک

ئێمە لە کێوان دەژین
بە هیواین خوێنوو بمژین

ئەوجار بە دڵێکی بێ‌خەم
بە بیروڕای زۆر مەحکەم

دەپارێزین نیشتمان
نیشتمانی بەهەشتمان

کیژۆڵەی ڕێکی حۆرین
بە شەرتێ دڵ نەگۆڕین

هەموو دایک و خوشکمانن
کیژ و کوڕ هاوپشتمانن

خوشک و برای هاوپشتن
جێگای شانازی گشتن
قاقڵاوا، ١٣٤٢ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٠٤ و ٣٠٥ ی چاپی جەعفەر، لە چاپی ئەنیسیدا نەمدۆزییەوە)

پەراوێز edit