ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٩٢. بۆ خۆشەویستی خودا
ئەی بەدەنت پاکە وەکوو ڕۆحی پاک! ١
ڕۆحە سەراپا بەدەنت، 'ڕوح فیداک'! ٢

کێ بوو غەمی ئوممەتی خۆی خواردبوو؟
کۆشک و قەڵای کافری ڕووخاندبوو؟ ٣

کێ بوو قوڕەیشی و مەکەیی تێک‌شکاند؟
داوی له ڕێگەی گەلی خۆی هەڵپساند؟

کێ بوو شەقی کرد به ئیشاره قەمەر؟
سەجدەیی بۆ کرد بە دڵ‌وداو شەجەر؟ ٤

کێ بوو لە پاش ڕێبەر و پێغەمبەران
هات و بووه ڕاهنومای ڕەهبەران؟

کێ بوو که تەی کردبوو حەوت ئاسمان
تاکوو گەیشته سەفی کەڕڕووبیان؟

پەیکی ئەمین بوو لەوێ گرتی مەقەر
عەرزی دەکرد: ڕێم نییه خەیرولبەشەر!

تێپەڕی لەو جێگه به عەزمی حوزوور
گەییه حوزوور و بووه کەیف و سروور

جینن و بەشەر کەوتنه ڕەقس و سەما
یەک له عەرز، هێندێ له ئەوجی سەما

تۆی بە خودا ئەحمەدی موختاری مە
بێ‌تۆ به ئایەت فەشەله کاری مە

ئەی بەدەنت پاکه وەکوو گیانی پاک!
ڕۆحه سەراپا بەدەنت، 'روەح فیداک'! ٥

١. چاپی ئەنیسی: روحی پاک
٢. چاپی ئەنیسی: ڕوحە و روح فیداک
٣. چاپی ئەنیسی: خواردبو و روخاندبو
٤. چاپی ئەنیسی: بەدڵ و ناو
٥. فەردی یەکەمی شیعرەکە لێرەدا دووپات کراوەتەوە تەنیا وشەی ڕوحی بۆتە گیانی. هەر بۆیەش وەک سەنعەتی 'رد المطلع' دەبێ سەیر بکرێت بەڵام ناتەواو.
زەنبیل، ١٣١٢ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٥٩ و ١٦٠ی چاپی ئەنیسی و ٢٩٥ و ٢٩٦ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit