دڵبەری من کە ئینقیلابی کرد،
کوا خەتای کردووە؟ سەوابی کرد!
که نیقابی لە سەر جەبین لابرد،
له دڵی عاشقان کەبابی کرد
که به عیشوە هەڵیبڕی چاوی
گۆشماڵێکی ئافتابی کرد
بۆیه قەت نەسرەوت به ڕۆژ و شەو
له هەموو کار و خورد و خوابی کرد١
هەر له مەشریق هەتاکوو ڕۆژئاوا
تووشی سەد مەخسەره و عەزابی کرد٢
قاسیدێ هاته لام و ئەم قەزیەی٣
پێبوو، چابوو به دڵ خیتابی کرد!
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە٤
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەی جەماڵت کەماڵی کیشوەری عیشق!
قەد و باڵات بەڕاست، مەسدەری عیشق٥
خەتوخاڵی جوان و بێعەیبت٦
لە سەر و ڕووته، بۆته زیوەری عیشق
ئەی له بەحری سرشکی دیدەیی من!
یادی ڕووی جوانی تۆیه گەوهەری عیشق
بەحسی حوسن و جەماڵی تۆ، چاوم!
نووسراوه به خوێن له دەفتەری عیشق
یادی ڕووی تۆ دەکەم کەوا دەگریم
دەڕژێنم به عەینی جەوهەری عیشق
دێته لام دڵبەرێ به تەننازی
ئەم قسەم پێدەڵێ له مەحزەری عیشق:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
خوێندی تەیری دڵم تەرانەیی عیشق
زەمزەمەی دا به داو و دانەیی عیشق
هەمهەمێکی غەریبی بەرپا کرد
له دەروبان و کونجی لانەیی عیشق
بێپەڕ و باڵ و لائوبالی ما
وەکوو من هاته گوێسوانەیی عیشق
وەختەبوو بەروەبێ، دڵم گرتی
بردیەوه بۆ قومارخانەیی عیشق
سەد کەڕەت ماڵی تەیری دڵ ئاوا!
ئەوه مەحرەم به ئاشیانەیی عیشق
بانگ دەکا زۆر به سۆزی دڵ: هەرچەند٧
بێنەسیبم له ئاستانەیی عیشق
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەی خەیاڵت هەمیشه مەحرەمی دڵ!
لێوی لەعلت نگین و خاتەمی دڵ!
زیکری نێوت ئەنیس و موونسی ڕۆح
یادی ڕووته ڕەفیق و هەمدەمی دڵ
تاری زولفت ئەگەر بە دەس بێنم
مووبەموو بۆت بەیان دەکەم خەمی دڵ
تۆ دەزانی چلۆنه ئاوی حەیات؟
قەترەیێکی کەمه له شەونەمی دڵ٨
دەردی عیشقی تۆ عەینی دەرمانە
زامی دووریته ئەسڵی مەڵحەمی دڵ
دڵی من گەرچی موبتەلایه، بەڵام
ئەم قسه خۆشەیه موسەلـلەمی دڵ:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەشکەکەم سوحبەتی به جەیحوون کرد
عیشقەکەم ڕەخنەیی له گەردوون کرد
لەیلییەک لەم زەمانه پەیدا بوو
عالەمێکی به غەمزه مەجنوون کرد
لەف و نەشرم هەموو موشەووەش بوو
عیشقی ئەو هات و تەبعی مەوزوون کرد
به خەمی توڕڕەیی پەرێشانی
دڵی جەمعێکی شێت و مەفتوون کرد
عەقڕەبی ئەگریجەی لە بەر حوکمی
هەموو عوششاقی مات و مەحزوون کرد
هاتفێ ئەم قسەی له دڵدا بوو
هات و فەرمووی و ئەمنی مەمنوون کرد:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
لەو دەمەی ماچی لێوی پەیدا بوو
توتیی تەبعی دڵ شەکەرخا بوو
تۆ دەزانی 'ئیمامی'! دڵبەری تۆ
وەک دەڵێن زۆر به ئاڵوواڵا بوو٩
خەیمه و بارەگای له مڵکی دڵ١٠
هەڵدەدا، بۆیه عەقڵی شەیدا بوو
بۆیه قەیسی فەقیر و ماڵکاول
دڵپەرێشان و ڕوو له سەحرا بوو١١
که له نێرگس دەپرسی، سەیری دەکرد
وەک وەنەوشه ملی شکا، چا بوو!
شەو لە کاتی بەیان، دەمی سەحەری
ئەم حەدیسه شەریفه ئینشا بوو:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
کوا خەتای کردووە؟ سەوابی کرد!
که نیقابی لە سەر جەبین لابرد،
له دڵی عاشقان کەبابی کرد
که به عیشوە هەڵیبڕی چاوی
گۆشماڵێکی ئافتابی کرد
بۆیه قەت نەسرەوت به ڕۆژ و شەو
له هەموو کار و خورد و خوابی کرد١
هەر له مەشریق هەتاکوو ڕۆژئاوا
تووشی سەد مەخسەره و عەزابی کرد٢
قاسیدێ هاته لام و ئەم قەزیەی٣
پێبوو، چابوو به دڵ خیتابی کرد!
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە٤
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەی جەماڵت کەماڵی کیشوەری عیشق!
قەد و باڵات بەڕاست، مەسدەری عیشق٥
خەتوخاڵی جوان و بێعەیبت٦
لە سەر و ڕووته، بۆته زیوەری عیشق
ئەی له بەحری سرشکی دیدەیی من!
یادی ڕووی جوانی تۆیه گەوهەری عیشق
بەحسی حوسن و جەماڵی تۆ، چاوم!
نووسراوه به خوێن له دەفتەری عیشق
یادی ڕووی تۆ دەکەم کەوا دەگریم
دەڕژێنم به عەینی جەوهەری عیشق
دێته لام دڵبەرێ به تەننازی
ئەم قسەم پێدەڵێ له مەحزەری عیشق:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
خوێندی تەیری دڵم تەرانەیی عیشق
زەمزەمەی دا به داو و دانەیی عیشق
هەمهەمێکی غەریبی بەرپا کرد
له دەروبان و کونجی لانەیی عیشق
بێپەڕ و باڵ و لائوبالی ما
وەکوو من هاته گوێسوانەیی عیشق
وەختەبوو بەروەبێ، دڵم گرتی
بردیەوه بۆ قومارخانەیی عیشق
سەد کەڕەت ماڵی تەیری دڵ ئاوا!
ئەوه مەحرەم به ئاشیانەیی عیشق
بانگ دەکا زۆر به سۆزی دڵ: هەرچەند٧
بێنەسیبم له ئاستانەیی عیشق
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەی خەیاڵت هەمیشه مەحرەمی دڵ!
لێوی لەعلت نگین و خاتەمی دڵ!
زیکری نێوت ئەنیس و موونسی ڕۆح
یادی ڕووته ڕەفیق و هەمدەمی دڵ
تاری زولفت ئەگەر بە دەس بێنم
مووبەموو بۆت بەیان دەکەم خەمی دڵ
تۆ دەزانی چلۆنه ئاوی حەیات؟
قەترەیێکی کەمه له شەونەمی دڵ٨
دەردی عیشقی تۆ عەینی دەرمانە
زامی دووریته ئەسڵی مەڵحەمی دڵ
دڵی من گەرچی موبتەلایه، بەڵام
ئەم قسه خۆشەیه موسەلـلەمی دڵ:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
ئەشکەکەم سوحبەتی به جەیحوون کرد
عیشقەکەم ڕەخنەیی له گەردوون کرد
لەیلییەک لەم زەمانه پەیدا بوو
عالەمێکی به غەمزه مەجنوون کرد
لەف و نەشرم هەموو موشەووەش بوو
عیشقی ئەو هات و تەبعی مەوزوون کرد
به خەمی توڕڕەیی پەرێشانی
دڵی جەمعێکی شێت و مەفتوون کرد
عەقڕەبی ئەگریجەی لە بەر حوکمی
هەموو عوششاقی مات و مەحزوون کرد
هاتفێ ئەم قسەی له دڵدا بوو
هات و فەرمووی و ئەمنی مەمنوون کرد:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
***
لەو دەمەی ماچی لێوی پەیدا بوو
توتیی تەبعی دڵ شەکەرخا بوو
تۆ دەزانی 'ئیمامی'! دڵبەری تۆ
وەک دەڵێن زۆر به ئاڵوواڵا بوو٩
خەیمه و بارەگای له مڵکی دڵ١٠
هەڵدەدا، بۆیه عەقڵی شەیدا بوو
بۆیه قەیسی فەقیر و ماڵکاول
دڵپەرێشان و ڕوو له سەحرا بوو١١
که له نێرگس دەپرسی، سەیری دەکرد
وەک وەنەوشه ملی شکا، چا بوو!
شەو لە کاتی بەیان، دەمی سەحەری
ئەم حەدیسه شەریفه ئینشا بوو:
***
هەر دڵێ موبتەلا و مەفتوونە
به سەعادەت هەمیشه مەقروونە
١. چاپی چەعفەر: خور وخابی کرد
٢. چاپی ئەنیسی: مەسخەرە
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ئەم قەزییەی
٤. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: موبتەلا وو مەفتوونە. ئەم شێوازە لە هەر شەش تەرجیعەکەدا ڕەچاو کراوە. بە بۆچوونی من خوێنەر بێ ئەوەی پێویستێک بە دوو پیتی واو هەبێت، لە خوێندنەوەدا وەک واوی درێژی دەخوێنێتەوە. من لەگەڵ نووسینی پیت و نیشانەی زیادیدا نیم.
٥. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: بە ڕاستی
٦. چاپی ئەنیسی: جووان
٧. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دڵ هەرچەند
٨. چاپی ئەنیسی: شەونمی دڵ. لەبەر ئەوەی ڕەدیفی ئەم بەشەی شیعرەکە. وشەی 'دڵ' و سەرواکان بریتین لە مەحرەمی، خاتەمی، هەمدەمی، مەڵحەمی و موسەلـلەمی، دەبێ وشەی شەونمیش وەک شەونەمی فارسی حونجە بکرێت و بنووسرێت.
٩. چاپی جەعفەر نیشانەی پرسیاری لە کۆتایی فەردەکە داناوە. دیارە دەکرێت ڕستەکە بە هەردوو شێوەی پرسیار یان ئیخباری بخوێنرێتەوە.
١٠. چاپی جەعفەر: موڵکی
١١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕووی لە سەحرا کرد
٢. چاپی ئەنیسی: مەسخەرە
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ئەم قەزییەی
٤. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: موبتەلا وو مەفتوونە. ئەم شێوازە لە هەر شەش تەرجیعەکەدا ڕەچاو کراوە. بە بۆچوونی من خوێنەر بێ ئەوەی پێویستێک بە دوو پیتی واو هەبێت، لە خوێندنەوەدا وەک واوی درێژی دەخوێنێتەوە. من لەگەڵ نووسینی پیت و نیشانەی زیادیدا نیم.
٥. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: بە ڕاستی
٦. چاپی ئەنیسی: جووان
٧. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دڵ هەرچەند
٨. چاپی ئەنیسی: شەونمی دڵ. لەبەر ئەوەی ڕەدیفی ئەم بەشەی شیعرەکە. وشەی 'دڵ' و سەرواکان بریتین لە مەحرەمی، خاتەمی، هەمدەمی، مەڵحەمی و موسەلـلەمی، دەبێ وشەی شەونمیش وەک شەونەمی فارسی حونجە بکرێت و بنووسرێت.
٩. چاپی جەعفەر نیشانەی پرسیاری لە کۆتایی فەردەکە داناوە. دیارە دەکرێت ڕستەکە بە هەردوو شێوەی پرسیار یان ئیخباری بخوێنرێتەوە.
١٠. چاپی جەعفەر: موڵکی
١١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ڕووی لە سەحرا کرد