ئەی خوداوەندی ئاسمان و زەمین!
سانعی ڕۆژ و شەو، مەهـ و پەروین!
ڕازقی مار و موور و چاک و خراپ!
خالیقی سونبول و گوڵ و نەسرین!
به نەسیمی بەهاری، مڵکی خۆت
کردووه سەوز و سوور و کەسک و شین
بۆ منیش ئەی خودای عەززهوەجەل!
ڕەحمەتێ، زۆر فەقیرم و مسکین
خۆ منیش عەبدی تۆ و له موڵکی تۆم
موستەحەققم به عەفوی تۆ، بە یەقین
هەرچی هەم ـ گەرچی زۆر خراپیشم ـ
ئەم وته، خۆشەمه، دەڵێم ئامین
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەی 'شفیع الامم' چ خۆشلەقەبی!
چ بەعەزم و ویقار و بائەدەبی! ١
خاوەنی عیلم و حیلم و عەقڵ و کەماڵ
فەخری عورب و عەجەم، چ مونتەخەبی!
هەڵبژێراوی ڕاسپاردانی
خۆشەویست و لهپێشتران له نەبی
تۆ له نەسلی عەرەب زهوورت کرد
ئاشکرا بوو فەزیلەتی عەرەبی
هەرکەسێکی کەوا سەناگۆتە
تەڕ و پاراوه تەبع و زار و لەبی
هاتیفێ بانگ دەکا: بنێره به دڵ
تۆ که پیاوێکی چاک و دینتەڵەبی
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەی بە نووری جەماڵی ڕووی زیبات!
پڕ له شەوق و زەوق، له سەر تا پات!
یەک له یەک ڕێکوپێکتره بەدەنت
یەک له یەک بۆنی خۆشتره ئەعزات
ئەی شەهی موڵکی جوود و خوانی کەرەم!
'بەرمەکی' شەرمەسار له بەزل و سەخات
خۆشەویستی خودای عەززهوەجەل
ڕێنما و دەستگیری ڕۆژی مەمات
ئەی شەفیعی هەموو سەغیر و کەبیر!
خاوەنی فەیز و ڕەحمەت و بەرەکات
قاسیدێ بانگ دەکا: بنێره به دڵ
بۆ یەکەسواره جوانەکەی عەرەسات
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەو شەوی حەو سەمات هەموو تەی کرد
مەڕکەبی سوارەکانی دیت پەی کرد
چەرخی گەردوون هەزار گۆنە گەپی
به سکەندەر، به بەزمەکەی کەی کرد
چوویه جێیەک که جوبرەئیلی ئەمین
کەوته لەرزین، گەڕاوه، تۆبەی کرد
بۆ پەزیرایی، گوڵستانی ئیرەم
ئەمری بۆ هات و پاکی خونچەی کرد
پیرەداری هەزار ساڵه و کۆن
وەک نەمام تازه بوو، شکۆفەی کرد
دەنگی ئەحسەن سەمای هەموو کەڕ کرد
مەلەکێک ئەم قسەی هەبوو دەیکرد:
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
سانعی ڕۆژ و شەو، مەهـ و پەروین!
ڕازقی مار و موور و چاک و خراپ!
خالیقی سونبول و گوڵ و نەسرین!
به نەسیمی بەهاری، مڵکی خۆت
کردووه سەوز و سوور و کەسک و شین
بۆ منیش ئەی خودای عەززهوەجەل!
ڕەحمەتێ، زۆر فەقیرم و مسکین
خۆ منیش عەبدی تۆ و له موڵکی تۆم
موستەحەققم به عەفوی تۆ، بە یەقین
هەرچی هەم ـ گەرچی زۆر خراپیشم ـ
ئەم وته، خۆشەمه، دەڵێم ئامین
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەی 'شفیع الامم' چ خۆشلەقەبی!
چ بەعەزم و ویقار و بائەدەبی! ١
خاوەنی عیلم و حیلم و عەقڵ و کەماڵ
فەخری عورب و عەجەم، چ مونتەخەبی!
هەڵبژێراوی ڕاسپاردانی
خۆشەویست و لهپێشتران له نەبی
تۆ له نەسلی عەرەب زهوورت کرد
ئاشکرا بوو فەزیلەتی عەرەبی
هەرکەسێکی کەوا سەناگۆتە
تەڕ و پاراوه تەبع و زار و لەبی
هاتیفێ بانگ دەکا: بنێره به دڵ
تۆ که پیاوێکی چاک و دینتەڵەبی
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەی بە نووری جەماڵی ڕووی زیبات!
پڕ له شەوق و زەوق، له سەر تا پات!
یەک له یەک ڕێکوپێکتره بەدەنت
یەک له یەک بۆنی خۆشتره ئەعزات
ئەی شەهی موڵکی جوود و خوانی کەرەم!
'بەرمەکی' شەرمەسار له بەزل و سەخات
خۆشەویستی خودای عەززهوەجەل
ڕێنما و دەستگیری ڕۆژی مەمات
ئەی شەفیعی هەموو سەغیر و کەبیر!
خاوەنی فەیز و ڕەحمەت و بەرەکات
قاسیدێ بانگ دەکا: بنێره به دڵ
بۆ یەکەسواره جوانەکەی عەرەسات
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
***
ئەو شەوی حەو سەمات هەموو تەی کرد
مەڕکەبی سوارەکانی دیت پەی کرد
چەرخی گەردوون هەزار گۆنە گەپی
به سکەندەر، به بەزمەکەی کەی کرد
چوویه جێیەک که جوبرەئیلی ئەمین
کەوته لەرزین، گەڕاوه، تۆبەی کرد
بۆ پەزیرایی، گوڵستانی ئیرەم
ئەمری بۆ هات و پاکی خونچەی کرد
پیرەداری هەزار ساڵه و کۆن
وەک نەمام تازه بوو، شکۆفەی کرد
دەنگی ئەحسەن سەمای هەموو کەڕ کرد
مەلەکێک ئەم قسەی هەبوو دەیکرد:
***
سەد هەزاران تەحییەت و سەلەوات
بۆ محەممەد، شەفیعی ڕۆژی نەجات
١. چاپی ئەنیسی: عوزم