ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٦. گوارە
چییە گوارە بە گوێ هەڵتاوەسیوە؟
سەرەوژێر و موعەلـڵەق، لەو نەدیوە
زەعیف و بێکەس و بێ یار وهاودەم
بەبێ دەنگ و سەدا هەروەک هەتیوە
بە گوێ گیراوە وا زەرد هەڵگەڕاوە؟
وەیا لەو دەرک وبانە گوێت بڕیوە؟
لە ترسی ماری زوڵفت هەڵدەلەرزێ
لەبۆیە زەرد و زار و ڕاچەنیوە
عەجایب گیری کرد لەو جێگە سەختە
بەجێماوە بە تەنیا لەو پەسیوە
بە گوێ هەڵتاوەسیوە، ئەو نەفامە
کەچی پێی وایە تۆ بۆ گوێت کڕیوە!
گەردیگلان، ١٣١٨ ی هەتاوی [١٩٣٩ ز]

پەراوێز edit