ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥. لە کالانا مەوێستە!
لەگەڵ دوژمن 'ئیمامی' هەروەکو شێری ژیان وابە!
لە پێشبڕدانیان ڕاوەستە، وەک بەوری بەیان وابە!
بە داخ و دەردەوە بۆچی چەمیوی، ئاهەکەت تیرە؟
لەگەڵ خەڵکی زەمانە ڕاست وەکوو تیری کەوان وابە!
ئەگەرچی هەر وەکوو کیسەڵ لە قاپیلکی خەما خەوتووی،
لە کالانا مەوێستە، هەر وەکوو تیغی دەبان وابە!
لە ڕیزی عاشقانیش هەر وەکوو مەجنوونی ماڵ کاول
لەدووی خێڵ و کەژاوەی لەیلی هەروەک سارەوان وابە!
لە عیلمی سیحر و نەیڕەنگ و فسوون قەیناکە، تێکۆشە
هەتا پێش چاوی دوژمن وەک شک و وەهم و گومان وابە!
بەگەرمی ڕابوێرە شەو بەیادی دڵبەرت، چاوم!
لەگەڵ ناڕاستەکان سارد وەک نەسیمی بەربەیان وابە!
(وەرگیراو لە لاپەڕە ٢٤ ی دیوانی چاپی ئەنیسی)

پەراوێز edit