شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: گوارە سەبارەت: گەردیگلان، ١٣١٨ ی هەتاوی [١٩٣٩ ز] چییە گوارە بە گوێ هەڵتاوەسیوە؟ سەرەوژێر و موعەلـڵەق، لەو نەدیوە زەعیف و بێکەس و بێ یار وهاودەم بەبێ دەنگ و سەدا هەروەک هەتیوە بە گوێ گیراوە وا زەرد هەڵگەڕاوە؟ وەیا لەو دەرک وبانە گوێت بڕیوە؟ لە ترسی ماری زوڵفت هەڵدەلەرزێ لەبۆیە زەرد و زار و ڕاچەنیوە عەجایب گیری کرد لەو جێگە سەختە بەجێماوە بە تەنیا لەو پەسیوە بە گوێ هەڵتاوەسیوە، ئەو نەفامە کەچی پێی وایە تۆ بۆ گوێت کڕیوە! ++++++++++++++++++++++