ئەو بەختی خەواڵووی من، تاکەی وەخەبەر نایە؟
من پیر و لەگوڕ کەوتوو، ئەو کۆرپە و ساوایە١
ئەو قەت وەخەبەر نایه، من نایه بەلاما خەو
ئاگان له من ئەوشۆکه، ئەستێره و هاوسایە٢
من وا له ووتان کەوتم، ئەو هەر له گوڕوگاڵە٣
جارجار له خەوا دەیکا، بۆ خاتری لایلایە
لایلایەیی ئەو کۆرپه، ناڵەی دڵمه بۆ وی
شێته وەکوو مەجنوونه، بێجێگە وو مەئوایە
لەیلایه مەرامی وی، نایبینێ هەتا ماوە٤
تا جانەوەران خۆش بن، هەر مەیلی به سەحرایە
ئەم خانووه پڕ مەینەت، ئەم قۆنجره ڕووخاوە
چوارچێوەیی ناقایم، نێوی چییه؟ دونیایە! ٥
ژیر ئەو کەسەیه دەستی هەڵگرتبێ لەم دونیا
کاسێکی بەتاڵه ئەو، هەمبانەیی پڕبایە
وەک هۆنەری زوو فەرمووی: سەرپاکی گڵاون ئەم٦
ئەولا بگره 'کامیل'، دەست هەڵگره لەم لایە!

١. چاپی جەعفەر: لە گۆڕ کەوتوو. هەروەها، چاپی ئەنیسی و جەعفەر: کۆرپە وو
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ئەستێرە وو هاوسایە
٣. چاپی جەعفەر: وتان
٤. چاپی جەعفەر: مەڕامی
٥. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ناقاییم
٦. چاپی ئەنیسی: زو
٢. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ئەستێرە وو هاوسایە
٣. چاپی جەعفەر: وتان
٤. چاپی جەعفەر: مەڕامی
٥. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: ناقاییم
٦. چاپی ئەنیسی: زو