ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥٩. شاباشی بەهار
وەی وەی چ بەهارێکە! وەک جەننەتی مەئوایە
وەک بولبولی دڵ عاشق، ئاوبردەیی سارایە

نیلووپەڕی نێو ئاوان، هەرچەنده که‌وا ساوان
وەک چی دەچێ ئەو چین‌چین؟ وەک زولفی چەلیپایە

شاباشی بەهاری کرد، گوڵ ڕشتی له خۆ شەونم
پێشوازی دەکا بولبول، داخوازی دڵی لایە

زەرد و سپیی و شینه، چیمەن به هەزار ڕەنگە
ڕازاوەتەوه وەک بووک، بەو ئەتڵەس و خارایە

کێو و دەرودەشت سەوزه، خونچه هەموو پشکووتن
لەم فەسڵه گوڵی نێرگس، وەک چاوی تەماشایە

سوێسن بوو زمانی گرت، لەو خۆشییه وەک شاعیر
دەیگوت گوڵه، گوڵ بووکه، هەر بولبوله زاوایە

لەم کاته نەما کەس کز، هەر سۆفی و دەروێشن
بێ‌مایه و دڵ‌ڕێشن، بێ‌بەش له هەموو کایە

سەر هێلکه و هێلانه، کوڕکوڕ کڕ و کەو کەوتن
تەنیا دڵی ماڵ‌وێران سەوداسەر و شەیدایە

داخوازی دڵ و بولبول هاتۆته‌دی لەم کاتە
'کامیل' که به تەنیایە 'ئاوات'ی به‌جێ‌نایە
قاقڵاوا، ١٣٤٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٢ و ٣٣ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢٣ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit