ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥٧. نابووژێمەوە
تۆ بە زەخمی مەعدەوە دەتلێیەوە
من بە دەردی مەرگەوە دەخولێمەوە

جەرگ و دڵ بۆ تۆ برینداره 'عومەر'!
هەر ببیسم عاجزی، دەکولێمەوە

یاخودا دەردت له ڕۆحی من کەوێ
گەر قەزای تۆم لێ‌کەوێ دەژیێمەوە

تۆ بمێنی، نـۆجـوانی‌، چاترە١
من که پیرم با بڕۆم، ببڕێمەوە

مامەکەت چەند ڕۆژه بۆت بۆته کەباب
لێم‌گەڕێ یەک‌جاری هەڵقرچێمەوە

زۆر بەهارێکی سڕوسارده له من
وشک هەڵاتووم، تازه نابووژێمەوە

جا مەگەر تۆ بێیەوه بۆکانێ زوو٢
با منیش بۆ لات بە خۆشی بێمەوە

١. چاپی ئەنیسی: نۆجووانی
٢. چاپی ئەنیسی: بۆکانی زو
قاقڵاوا، ١٣٤٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢١ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit