چۆن دڵت هات تۆ بەجێت هێشتم، بە تەنیا مامەوە؟
نەتدەزانی دوای نەمانت شێت دەبووم، دەخولامەوە؟
بێخەبەر بووی تۆ مەگەر، پاش تۆ ئەمن حاڵم چییە؟
نەتدەزانی هەر لە بەردەرکت لە قوڕ دەتلامەوە؟
نەتدەزانی تینی لێجوێبوونەوەت دەمکا به چێشت؟
هەر به چەشنی شەم لە جێی خۆم دەسبەجێ دەتوامەوە؟
قوڕبەسەر خۆم کاکه، بێتۆ دەربەدەر، مات و هەژار
هەرچی خۆشیم دی، به مەرگی تۆ به ساتێ دامەوە
زامی دڵ دیوەودەره، قوربان! به مەرگی تۆ قەسەم
ڕەنگه زوو بمرم منیش دوای چاوی تۆ بەو زامەوە
وا پڕیشکی ئاوری دووریت کەسم! وایکرد له من
شۆڕشی ئەو ئاوره هاتۆته نێو ئەعزامەوە١
شەمعی 'کامیل' بووم به هۆنراوەی جوان لای هۆنەران
ئێسته کاکەگیان! له تۆ دوور کەوتم و کووژامەوە

١. چاپی ئەنیسی: ئەغرامەوە (دیارە هەڵەی چاپە).