ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥٣. تیر وکەوان
ئەو نێرگسی پڕ فیتنە و شۆرە، چ بەقینە!
چەند مەست و چ خوممار و چ عەییار و بەتینە!

ئەبرۆی که لە سەر چاو‌یه، بڕوا بکه، چاوم! ١
ئەو هەر له کەوان‌کێشیی و ئەم هەر له کەمینە

ئەی من بە فیدای خاوەنی ئەو تیر و کەوانە!
هەرچەند که دڵم کاری هەموو زام و برینە

ئەی دڵ! مەبه دەربەندی غەمی ناوکی غەمزەی٢
ساڕێژه برین، مەوقیعی ئازادیی و ژینە

یانی که لە ژێر سایەیی زولفی شەوەزەنگی
ڕۆژ دەردەکەوێ، کاری خودای گەوره ببینە!

لەم کەشمەکەشی تیر و کەوان، چاو و برۆیە
دیم ڕەحمەتی حەق نازڵه، زانیم به قەرینە

'کامیل'، وەکوو تەیرێکی بەهار دێتەوه کوێستان،
هاتۆتەوه ئەم کێو و کەژ و مەزرەعه شینە

١. چاپی ئەنیسی: چاوی یە
٢. چاپی ئەنیسی: ناووکی
ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٥٥ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠٧ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit