بە سروەت پێدەڵێم چاوم! کزەی دێ بای شەماڵ ئەمشەو
چزەی دێ جەرگی برژاوم بە بێ پۆلوو و زوخاڵ ئەمشەو
ئەوا تیپی بەهاری دەست به نێزه چوونه سەر بەفرێ١
شکا پشتی کلیلەی قوڕبەسەر، وەک پیرەزاڵ، ئەمشەو
سەراسەر فەڕشه چیمەن بۆ قودوومی بووکی گوڵ، بۆیە
زمانی گرتووه هەر چەشنی تووتی، کونده لاڵ ئەمشەو
به تەشریفی شنه، شەوبۆ و نێرگس پاکی پشکووتن
له خۆشیان بولبول و قومری دەکەونه قیلوقاڵ ئەمشەو
کوڕوکاڵ دەمبەخەندەن، کیژوکاڵ پڕ عیشوه وو نازن
بزەی دێ غەمزه وو ڕەمز و ئیشارەی چاوی کاڵ ئەمشەو٢
ئەوا هەر چاوەڕێیه نێرگسی شەهلا به تەنیایی
بە جارێ بوو سپی چاوی به ئوممێدی ویساڵ ئەمشەو
به دەنگی بولبول و قومری، تەماشا دڵ چلۆن دەگری!
دەڵێ بگرن به دڵ قەدری جەماڵی کیژوکاڵ ئەمشەو٣
'ئیمامی'ش هەروەکوو بولبول به هیوای پێکەنینی گوڵ
دەناڵێنێ لە سەر هەر چڵ، به یادی خەتتوخاڵ ئەمشەو

١. چاپی ئەنیسی: بەفری
٢. من لەگەڵ دانانی ئەو دوو پیتی /واو/انە نیم و لام وایە نابێ تایبەتمەندییە زمانەوانییەکان کە بۆ نموونە لە کتێبی فەرهەنگ (قامووس)دا کەڵکیان لێ وەردەگیرێت پێویست بێت بهێنرێنە ناو نووسراوەی ئاسایی خەڵکەوە. من ئەم دەقەم لەبەر نوسخەی شاری دڵ کۆپی کردووە. دڵنیام ئەگەر /واو/ ی عەتف لە هیچکام لەو دووشوێنەی فەردەکەدا نەنووسرایەش دیسان خوێنەر ڕەچاوی کێشی شیعرەکەی دەکرد و بێ هەڵە دەیخوێندەوە. پێم وا نییە ئەوە بیدعەتێکی باش بێت.
٣. چاپی جەعفەر: قەدری، جەماڵی