عالم و عامی لە تورجانێ وەخڕ بوون بێ درۆ
کەوتنە شادیی و ڕەقس و هەڵپەڕین و هات و چۆ
پیر و جوان، شێخ و مەلا هاتوونە ڕەقسین و سەما
پاکی لەرزی عەرز و حەوش و بان و هەیوان و سەکۆ
من کوتم: یاڕەب! مەگەر چی بوو بە دەستی جەم، هەموو
تایفە، ڕێکی لە دارولعیلمی شێخا بوون وەکۆ
پێی کوتم عەقڵم کە شەربەتخۆری و دڵخۆشییە
بۆ دەکەویە سەر خەیاڵ و بەحری فکر و جوستوجۆ؟
ئەرشەدی ئەولاد و ساحەبکاری پڕ عەقڵ و هونەر
مونتەها بوو، ئێستە زامی کۆنی دوژمن هاتە سۆ
کاعەزیز! تەنیا لە نێو ئێمە ئەتۆ گۆت بردە دەر
بەو ئیجازەی تۆیە چا بوو، جەهلی جەمعێ بوو پەڕۆ
ئیرسی بابی خۆتە عیلم و جەوهەر و فەزڵ و هونەر
بیڕفێنە زوو بە چاکی، هەروەکوو باز و هەڵۆ
بەم هەرا و جەمعییەت و خۆشیی و بەزم و شادییە
دوژمنی ئێمە تەماشاکە هەموو بوون ڕەنجەڕۆ
هەرکەسێ شێخی نەوێ، کۆستی کەوێ، قەت نەسرەوێ!
یا ڕەبی خوار و زەلیل و ڕەنجەڕۆ بێت و تڕۆ
ئەم هەموو خۆشیی و بەزمە، بۆ ئیجازەنامە بوو
یا خودا مامە، موبارەک بێ بە دڵخۆشی لە تۆ!
هۆنەرێکی زۆر زەبەردەستە 'ئیمامی' نۆکەرت
بۆیە ڕیسی ڕێکوپێکە، قەت نەبوو بێتار و پۆ