ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٣٦. بێشکەی شکاو
من فەقیرێکی ڕەش و ڕووت و لەدەرکان دەرکراو
تۆش خودایێکی کەریم و دەرکه ئاواڵەکراو

ڕووم له دەرکی تۆیه ئەی خاوەن کەڕەم، سا لوقمەیەک!
شەرمەسار و ڕووڕەش و زۆر مل‌کەچ و ئابڕووتکاو

هەرچی ئەعزامه لەبەریەک‌چوو، لە بەر دەرد و غەمم
دار و پەردووی لێک ‌ترازاوه وەکوو بێشکەی شکاو

سیپەلاک و جەرگ و دڵ، هێز و هەناوم لێ‌بڕا
قالبێکی چۆڵ‌وهۆڵ وەک ماڵی هیچ تێدانەماو

تۆ عەجایب مای 'ئیمامی'! بەو هەموو دەردانەوە،
کێیه ئەمڕۆکه وەکوو تۆ بەندی جەرگ و دڵپساو؟
قاقڵاوا، ١٣٥٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٧٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٣٦ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit