شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: بێشکەی شکاو سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٧٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٣٦ ی چاپی جەعفەر) من فەقیرێکی ڕەش و ڕووت و لەدەرکان دەرکراو تۆش خودایێکی کەریم و دەرکه ئاواڵەکراو ڕووم له دەرکی تۆیه ئەی خاوەن کەڕەم، سا لوقمەیەک! شەرمەسار و ڕووڕەش و زۆر مل‌کەچ و ئابڕووتکاو هەرچی ئەعزامه لەبەریەک‌چوو، لە بەر دەرد و غەمم دار و پەردووی لێک ‌ترازاوه وەکوو بێشکەی شکاو سیپەلاک و جەرگ و دڵ، هێز و هەناوم لێ‌بڕا قالبێکی چۆڵ‌وهۆڵ وەک ماڵی هیچ تێدانەماو تۆ عەجایب مای 'ئیمامی'! بەو هەموو دەردانەوە، کێیه ئەمڕۆکه وەکوو تۆ بەندی جەرگ و دڵپساو؟ ++++++++++++++++++++++