ئەی غەریبی خۆشەویست، ئەی دەربەدەر بۆ نیشتمان!
تۆ شەهیدی غوربەتی، ئەی کۆڵنەدەر بۆ نیشتمان!
مەحشەرت هێنا بە مەرگی دڵتەزێنت، موهتەدی!
ماوەیێکی زۆر ئەتۆ مای بێخەبەر بۆ نیشتمان
ساڵی شەست و شەش بوو کۆچی ئاخرت کرد گیانەکەم!
ئاخری کۆڵت نەدا، بوویە سپەر بۆ نیشتمان
کەس نەما، ڕۆین هەموو، ئێمەش بە دووتاندا دەڕۆین
با بسووتێین بەو مەرامە، وشک و تەڕ بۆ نیشتمان
سەر لە سەر 'ئاوات'ی خۆمان دادەنێین، پێمان دەڵێن:
ئافەرین، داتان لە دەست ڕێک ماڵ و سەر بۆ نیشتمان!