شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئەی غەریبی خۆشەویست سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٦٦ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٥٢ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) ئەی غەریبی خۆشەویست، ئەی دەربەدەر بۆ نیشتمان! تۆ شەهیدی غوربەتی، ئەی کۆڵ‌نەدەر بۆ نیشتمان! مەحشەرت هێنا بە مەرگی دڵ‌تەزێنت، موهتەدی! ماوەیێکی زۆر ئەتۆ مای بێ‌خەبەر بۆ نیشتمان ساڵی شەست و شەش بوو کۆچی ئاخرت کرد گیانەکەم! ئاخری کۆڵت نەدا، بوویە سپەر بۆ نیشتمان کەس نەما، ڕۆین هەموو، ئێمەش بە دووتاندا دەڕۆین با بسووتێین بەو مەرامە، وشک و تەڕ بۆ نیشتمان سەر لە سەر 'ئاوات'ی خۆمان دادەنێین، پێمان دەڵێن: ئافەرین، داتان لە دەست ڕێک ماڵ و سەر بۆ نیشتمان! ++++++++++++++++++++++