ئەوەند سەرگەرمی دەرد و میحنەت و ئەندووه و حیرمانم
نەپەرژام هەر لە لات بم، هەر فیداکەم ڕۆحم و گیانم
بە قوربانت بم و ڕۆحم فیدات بێ، گیانی شیرینم!
له دەوریشت گەڕێم، بۆ دەردی من تۆی مامه! دەرمانم
چرای بۆ خانەدان و جێگەیی فەخر و موباهاتی
خودا حیفزت بکا، مامە! ١ ئەمن بۆت قۆچی قوربانم
وەره سەرچاوەکەی چاوم، وەکوو جەیحوونی ماڵکاول
له سەد جێ ناخودا خنکا به گێژی وەختی گریانم
'ئیمامی' هەروەکوو دێوانه ڕێگەی چۆڵوهۆڵی گرت
لە تاو تۆ، ئەی بە قوربانت دەبم! من خانەوێرانم

١. چاپی ئەنیسی: باقڵ