وەک قەڵەم دایمەن سیاکارم١
بۆیه بەو زولفی تۆوه دڵ بەستم
گەرچی پیرم، به عیشقی تۆ سەیرە
کەچی جوانه کەلام و هەڵبەستم
چاوەکەم! چاوی تۆ به وشیاری
دەڕفێنێ دڵم، دەڵێ مەستم!
چوومه باغی گوڵان و لێی کەوتم
وەک جله، بێسەدا و پێپەستم
بەڵکوو تۆ بێیته باغ به سەر مندا
ڕابری؛ بۆیه مات و بێهەستم
به ڕەقیبی سەگم بڵێ بەس بێ!
هێنده هات ئەو له دووم، له پێی خستم
دەچمه کێوان دەڵێم منم مەجنوون
وێڵی مەعشووقەیێکی ژێردەستم
وەکوو چۆن 'قەیس'ی کرده ماڵوێران
ئەمنی خست له پێ که هەڵنەستم
بمکوژێ و بمبڕێ به خەنجەر و شیر
وەک 'ئیمامی' له پێشی ڕاوەستم
بۆیه بەو زولفی تۆوه دڵ بەستم
گەرچی پیرم، به عیشقی تۆ سەیرە
کەچی جوانه کەلام و هەڵبەستم
چاوەکەم! چاوی تۆ به وشیاری
دەڕفێنێ دڵم، دەڵێ مەستم!
چوومه باغی گوڵان و لێی کەوتم
وەک جله، بێسەدا و پێپەستم
بەڵکوو تۆ بێیته باغ به سەر مندا
ڕابری؛ بۆیه مات و بێهەستم
به ڕەقیبی سەگم بڵێ بەس بێ!
هێنده هات ئەو له دووم، له پێی خستم
دەچمه کێوان دەڵێم منم مەجنوون
وێڵی مەعشووقەیێکی ژێردەستم
وەکوو چۆن 'قەیس'ی کرده ماڵوێران
ئەمنی خست له پێ که هەڵنەستم
بمکوژێ و بمبڕێ به خەنجەر و شیر
وەک 'ئیمامی' له پێشی ڕاوەستم
١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: داییمەن